وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و هاوتا عێراقییەکەی د. فوئاد حوسێن
ئاڤا نیوز
جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ تاوتوێکردنی ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-2-2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە گەیشتە هەولێر و کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەویش جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەگاتە شارەکە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ دەکرێت.
٠ بڕیارە سبەی هەینی، وەزیری دەرەوە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان عەبدی و ئەحمەد شەرع، کە ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنی داوە ببێتە گەرەنتیکاری.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش گەیشتنی بۆ هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ لە دیمەشق لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و دوانیوەڕۆش لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حوسێن و محەممەد شیاع سوودانی دیداری ئەنجام دا. لە بەغدا جەخت لەسەر کڕینی سیستەمی ڕاداری پێشکەوتوو لە کۆمپانیایەکی فەرەنسی کرایەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی عێراق.
لێدوانە فەرمییەکان: د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بۆ کڕینی ڕاداری سەربازیی پێشکەوتوو، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی فەرەنسی کردووە بە ئامانجی پاراستنی ئاسمانی عێراق و بەهێزکردنی سەروەریی وڵات.
جان نۆێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە گوتی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی عێراق، هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعشدا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوفاتی 11 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دیمەشق دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئارین بارزانی: گەنجان تەنها هێزی کار نین، بەڵکو ژێرخانی نەتەوەیین
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوفاتی 11 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دیمەشق دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میوە و سەوزە لە کۆبانێ نەماون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سلێمانی زیاد بووە





