ئارین مەسرور بارزانی: گەنجان تەنها هێزی کار نین، بەڵکو ژێرخانی نەتەوەیین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئارین مەسرور بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، وەک سەرکردەیەکی گەنجی خاوەن دیدگا بەشداری کرد و پەیامێکی ستراتیژیی ئاراستەی گەنجانی کوردستان و ناوچەکە کرد.
وێنە گەورەکە: بەشداریی ئارین مەسرور بارزانی لە لوتکەیەکی جیهانیی وەک (WGS)، ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ دەرکەوتنی نەوەیەکی نوێ لە سەرکردایەتیی کورد کە بە زمانی سەردەم و دیدگایەکی نێودەوڵەتییەوە دەدوێت. ئەو توانیوویەتی پردێکی پەیوەندیی پتەو لە نێوان کولتووری کورد و سیستەمی پێشکەوتووی حکومڕانیی کەنداو دروست بکات، هەر لەبەرامبەر ئەو هەوڵانە لە دانیشتنێکی تایبەتدا میوانداری ئارین مەسرور بارزانی کرا، وەک سەرکردەیەکی گەنجی خاوەنی دەستپێشخەری و هەروەها خاوەن ڕۆڵ لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو.
لێدوانی فەرمی: ئارین مەسرور بارزانی لە دانیشتنە تایبەتەکەدا سەرەتای وتەکانی بە شانازییەوە بۆ باوکی، مەسرور بارزانی، تەرخان کرد، کە وەک نموونەی باڵای خۆی ناساندی؛ ئەمەش نیشانەی ڕێز و خۆشەویستی و سوودوەرگرتنە لە نێوان کوڕ و باوکدا و ڕایگەیاند: سەرکردایەتی تەنیا نازناوێکی سیاسی یان سەربازی نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە. گەنجان تەنیا هێزی کار نین، بەڵکو ژێرخانی نەتەوەیین؛ هیچ سیستەمێکی دیجیتاڵی ناتوانێت جێگەی سەرکردەیەکی لێهاتوو بگرێتەوە.
دانیشتنەکە بەمشێوەیە بەڕێوەچوو:
لە دانیشتنە تایبەتەکەدا پێشکەشکارەکە یەکسەر پرسیاری ئەزموونی کۆلیژی ساندهێرسی لێکرد کە زۆربەی سەرکردەکانی کەنداو دەرچووی ئەو کۆلێژەن و ئارین مەسرور بارزانیش 2 ساڵ لەمەوبەر هەمان کۆلیژی شاهانەی بەریتانی تەواو کرد:
کاتێک باسی ئەزموونی خۆی لە کۆلێژی شاهانەی سەربازیی بەریتانیا کرد، تەنها باسی بڕوانامەی نەکرد، بەڵکو باسی لە دروستکردن و تواناسازیی مرۆڤ کرد؛ ئارین بارزانی جەختی کردەوە کە سەرکردایەتی پێویستی بە کوالێتی و بنەما و باوەڕی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی لە کاتی تەنگانەدا خۆڕاگر بیت.
ئارین بارزانی وتی: "سەرکردەکان لە ناو قەیراندا دروست نابن، بەڵکو دەبێت خۆمان هاوکاریان بین و پێیان بگەیەنین."
ئاماژەی بەوە کرد کە گەنجان تەنها هێزی کار نین، بەڵکو ژێرخانی نەتەوەیین؛ چونکە هیچ سیستەمێکی دیجیتاڵی و ڕێگاوبان و پڕۆژەیەک ناتوانێت جێگەی سەرکردەیەکی لێهاتوو بگرێتەوە.
باسی لە هەوڵە کردارییەکانی خۆی کرد بۆ هاوکاری گەنجانی کوردستان لە ڕێگەی کۆمەڵێک پڕۆگرامی هاوبەشەوە لەگەڵ ئیمارات.
بە زمانی کوردی پەیامی بۆ گەنجانی کوردستان نارد، کە ژمارەیەکیان بەشداری ئەو پڕۆگرامانەن و لە دانیشتنەکەدا دانیشتبوون، ئەمەش وەک هاندانێکی گەورە بۆ ئەوان بینرا.
جەختی لەوەکردەوە کە، سەرکردە دەبێت وەک قوتابی بمێنێتەوە و لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکاندا خۆی بگونجێنێت و بەردەوام فێرببێ.
بڕوایشی وایە، هیچ تەکنەلۆژیایەک ناتوانێت جێگەی توانای مرۆیی بگرێتەوە.
پەیامێکی ئاراستەی گەنجان کرد و پێی وتن: "سەرکردایەتی، تەنها نازناوێکی سیاسی یان سەربازی نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە."
ڕایگەیاند کە زۆرجار بە هەڵە سەرکردایەتی تەنها لە کایەکانی سیاسەت، بازرگانی یان سەربازیدا کورت دەکرێتەوە، بەڵام وەک گەنجێکی خاوەن دیدگا وتی، سەرکردایەتی شێوازی زۆرە و لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەشماندا ڕەنگ دەداتەوە.
یەکێک لە جوانترین بەشەکانی وتارەکەی، گرێدانەوەی سەرکردایەتی بوو بە کەسایەتیی کوردەوە و وتی: "ئێمەی کورد لە بنەڕەتەوە وەک بەرگریکار پەروەردە کراوین، ئەم بەرگریکار بوونە تەنها بۆ مەیدانی جەنگ نییە، بەڵکو ئامادەسازییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی گەورە و پەروەردەیەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگییەک کە لە داهاتوودا دێتە پێش."
ئارین بارزانی وتی: "مێژووی پڕ لە بەرگریی گەلی کورد، باشترین قوتابخانەیە بۆ ئەوەی گەنجی ئەمڕۆ ببێتە سەرکردەی سبەینێ، چونکە ئەو هەوێنە لە ناو خوێن و پەروەردەی ئێمەدا هەیە."
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی تری گفتووگۆکان، باس لە ڕۆڵی ئارین بارزانی کرا لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و وڵاتانی کەنداو، بەتایبەتی ئیمارات. ساڵانە ئەم سەرکردە گەنجە، لەلایەن سەرۆک و حاکم و وەزیرەکانی ئیماراتەوە پێشوازی لێ دەکرێت؛ شێخ محەممەد بن زاید خۆی بە شەخسی پێشوازی لێ دەکات، کە یەکێکە لەو سەرکردانەی بینینی قورسە. بۆیە ئێستاش یەکەیەک دروست کراوە بەناوی "یەکەی وڵاتانی کەنداو" و ئارین مەسرور بارزانی سەرپەرشتی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میدیاکانی ئیماراتیش، وێنەی گەورەی سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەممەد بن زایدیان داناوە و بە مانشێتی گەورە نووسیویانە: "سەرۆکی ئیمارات تەوقە لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی دەکات."
باکگراوند: لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان (WGS) گەورەترین پلاتفۆرمی جیهانییە بۆ داڕشتنی ئایندەی حکومڕانی. کۆلێژی شاهانەی ساندهێرس (Sandhurst) کە ئارین بارزانی لێی دەرچووە، هەمان ئەو شوێنەیە کە زۆربەی سەرکردە و پاشاکانی وڵاتانی کەنداو و جیهانی تێدا پێگەیشتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوفاتی 11 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دیمەشق دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میوە و سەوزە لە کۆبانێ نەماون






