سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پرسی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، باسمان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئێستا و داهاتوو کرد، هاوکات سەبارەت بە دۆخی سووریا تێگەیشتنی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە و پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەرەو شاری هەولێر گەیشتە شاری هەولێر و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: خەڵکی کوردستان خەمخۆری سەرۆک ماکرۆن بۆ کورد لەبیر ناکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: سەبارەت بە دۆخی سووریا تێگەیشتنی هاوبەشمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە، پاڵپشتی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتی: هەوڵ دەدەین مافی کورد لە سووریا بپارێزین.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: دەمانەوێت کورد لە سووریا بەشدارییەکی کارای لە حکومەتی ئەو وڵاتە بکەن، هاوکات فەرەنسا پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
٠ سوپاس بۆ دۆستە کوردەکانمان بەو متمانەیەی بە ئێمەیان هەیە
٠ سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، پارچەیەک زەوییان بۆ دروستکردنی کونسوڵخانەی نوێی فەرەنسا تەرخانکرد.
نوێ دەکرێتەوە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە





