لە زێی گەورەوە ئاو بۆ دارستانی قەزای خەبات ڕادەكێشرێت

شەیری بکە لە:
لە زێی گەورەوە ئاو بۆ دارستانی قەزای خەبات ڕادەكێشرێت

جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەت بە سیستمی ڕاکێشانی ئاو لەزێی گەورە

ئاڤا نیوز

بۆ پەرەپێدانی دارستانی قەزای خەبات كە یەكێكە لە دارستانە گەورەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و دەكەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە ئاو لە زێی گەورە ڕادەكێشرێت، لەو چوارچێوەیەشدا وێستگەیەكی تایبەتیش بۆ سیستمی ئاودانی دارستانەكە دروست دەكرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە: لە پێناو بوژاندنەوەی دارستانی قەزای خەبات لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی هەموو کوردستان دەست کرا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی وێستگەیەکی تایبەت بە سیستمی ڕاکێشانی ئاو لەزێی گەورە بۆ دارستانەکە لەسەر پڕۆژەی ئاودێریی خەبات بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی هەولێر.

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی و نەبوونی ئاوی پێویست و سیستمی ئاودانەوە، بەشێکی زۆری دارەکانی دارستانی قەزای خەبات وشك بوون، پارێزگای هەولێر مەبەستییەتی جارێكی دیكە دارستانە ببوژێنێتەوە و دارەكان لە وشكبوون بپارێزێت.

باكگراوند: دارستانی قەزای خەبات لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو لەسەر زیاتر لە 400 دۆنم زەوی دروست کراوە و پێشتر هاووڵاتییان وەك ناوچەیەكی گەشتیاریی سوودیان لێی وەردەگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ