ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ دواڕۆژێكی گەشتر و ئارامتر، سەركەوتنی پارتی لەم هەڵبژاردنە پێویستە، دووپاتیشی كردەوە، لەنێو پەرلەماندا شەڕی چەسپاندنی دەستوور دەكەن و هەروەك چۆن بەرگریی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان دەكەن، بەهەمان شێوە بەرگریی لە مافی هەموو عێراقییەكان دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025 لە دهۆك، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاهەنگی جەماوەری بۆ ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 275 لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەشكرد و لەمیانی وتارەكەیدا ڕایگەیاند، پارتی پێویستە حیزبی یەكەم بێت لە پارێزگای نەینەوا، چونكە هەبوونێكی بەهێزی پارتی لە بەغدا، زامنی هاوسەنگی و هاوبەشی دەكات ئەوەش لەبەرژەوەندی هەموو عێراقە.
بەشێك لە وتەكانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەگوێرەی تەوەرەكان:
گرنگی پارێزگای نەینەوا لە هەڵبژاردن:
- نەینەوا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق گرنگە.
- سنووری پارێزگای نەینەوا مەیدانی گەرمی ڕكابەرییە.
- پارتی پێویستە حیزبی یەكەم بێت لە نەینەوا.
- بەرەو سەركەوتنێكی مەزنی پارتی هەنگاو دەنێین.
- ئەركێكی قورستان لەسەرشانە؛ بە هەمووتان لیستی پارتی سەربخەن.
- بە یەك ئیڕادە و یەك دەنگ، دەنگ بە پارتی بدەن.
- ناهێڵین هیچ كاتێك برایەتیی كورد و عەرەب تێكبچێت.
- پێویستە بەرامبەر خوێنی شەهیدانمان وەفادار بین.
بۆچی گرنگە پارتی یەكەم بێت:
- هەبوونی بەهێزی پارتی لە بەغدا، لە بەرژەوەندی هاوسەنگی و هاوبەشیە.
- هەبوونێكی بەهێزی پارتی بۆ بەرژەوەندیی هەموو عێراقە.
- پێشێلكردنی دەستوور، عێراقی بەرەو وێرانكاری برد.
- ناوەڕۆكی فیدڕاڵی لە عێراق جێبەجێ ناكرێت.
- سیستەمێكی مەركەزی لە عێراق پەیڕەو دەكرێت.
- پارتی خۆی بۆ چەسپاندنی دەستوور ئامادە دەكات.
- پێویستە دەستوور وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
- خەباتمان لەنێو پەرلەمان بۆ جێبەجێكردنی دەستوور دەبێت.
- جێبەجێكردنی دەستوور لە پێناو مافی هەموو عێراقییەكانە.
- بەهێزبوونی هەرێمی كوردستان بە واتای بەهێزبوونی عێراق دێت.
- فەلسەفەی پارتی لەپێناو پێكەوەژیانی ئاشتیانە و پەیڕەوكردنی دیموكراسیەتە.
- بۆ دواڕۆژێكی گەشتر و ئارامتر سەركەوتنی پارتی پێویستە.
- بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان هەوڵ بۆ دروستكردنی دووبەرەكی دەدەن.
- ئەزموون سەلماندوویەتی لە هەر شوێنێك پارتی بەهێز بێت پێكەوەژیان بەهێزە.
- پارتی لە هەر كوێیەك بێت ئاوەدانی لەوێیە.
خەباتی سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە بۆ نەینەوا:
- دوای پەلاماری داعش، دوو ملیۆن ئاوارە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێنا.
- سەرۆك بارزانی مزگێنی سەركەوتنی بە شنگالییەكان دا ئینجا لە چیای شنگال هاتەخوارەوە.
- قارەمانی پێشمەرگە ئیڕادەی هێزە عێراقییەكانیشی لە تێكشكاندنی داعش بەهێز كرد.
- دەمانەوێت لە شنگال یاسا سەروەر بێت و حوكمڕانیەكی شارستانی هەبێت
پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ كاندیدەكان:
- داوا لە كاندیدەكان دەكەم پەیامی پارتی وەك خۆی بگەیێننە بەغدا.
- كاندیدەكانی پارتی خزمەتكاری خەڵكن.
- بە یەك ملیۆن دەنگ، نەیارانمان بێ ئومێد دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






