
ئاڤا نیوز
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەكۆی 144 ماددەی دەستووری هەمیشەیی عێراق، 62 ماددە كە زۆربەیان پەیوەستن بە سیستمی فیدراڵییەوە، جێبەجێ نەكراون. دووپاتیشی كردەوە، گرفتەكە لە دەقی ماددەكانی دەستووردا نییە، بەڵكو بەشێك لە لایەنە سیاسییە باڵادەستەكانی عێراق، بۆچوونیان وایە ئەوەندە بەهێزن كە دەتوانن دەستوور فەرامۆش بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریی لە پانێڵێكی ئەنجوومەنی ئەتلانتیك كرد بەناونیشانی 'دەستووری عێراق دوای 20 ساڵ' كە لەلایەن لقی دەستپێشخەریی عێراق سەر بە ئەنجوومەنەكە ڕێكخرابوو، چەندین شارەزای بواری یاسای دەستووری و سیاسەتوانان تێیدا بەشداربوون.
لێدوانی فەرمی: هێمن هەورامی لە پانێڵەكەدا ڕایگەیاند، دەستووری عێراق چوارچێوەیەكی بۆ پاراستنی مافەكانی هەرێمی كوردستان لە عێراقی نوێدا دابین كردووە، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا عێراق لە پرسی پەیڕەوكردنی سیستمی فیدراڵی، سەركەوتوو نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی 144 ماددەی دەستوور، 62 ماددە كە زۆربەیان پەیوەستن بە پرسی فیدراڵیزم، پێشێل كراون، بەتایبەت ماددەی 140 كە تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان.
پابەندنەبوون بە ئیدارەدانی داهات و خەرجی و پەسەندنەكردنی یاسای نەوت و گاز، پێشێلكارییەكی دیكەی دەستوورین كە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا.
خاڵی نەرێنی: ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، كێشەكان تەنیا یاسایی و دەستووری نین، بەڵكو سیاسین؛ زۆرێك لە هێزە سیاسییەكانی عێراق خۆیان لەوە بە بەهێزتر دەبینن كە پابەندی جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی دەستوور بن.
ئاماژەی بەوەشكرد، كورد لە حوكمڕانی عێراق بەشدارە بەڵام هاوبەشێكی سەرەكی نییە، بەنموونە؛ كورد 14%ـی دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنێت، كەچی كەمتر لە 1%ـی سوپای عێراق پێكدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی دروستبوونی تەمەوە پارێزگایەکی عێراق کاتژمێرێک دەوام کەمدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی دروستبوونی تەمەوە پارێزگایەکی عێراق کاتژمێرێک دەوام کەمدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران





