40 کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە کوردستان و ژمارەیەک کۆچبەری دیکەش دۆزرانەوە
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنی چەند کۆچبەرێک لە لیبیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی شەممە ڕێکارەکانی ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەستپێدەکات کە ماوەیەکە لە تەڕابڵوس دەستگیر کراون. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک کۆچبەری دیکە دۆزراونەتەوە کە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانییەوە چوونەتە لیبیا و ئێستا لە زیندانن.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی کۆچ دیاردەیەکی جیهانییە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەی کۆچبەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وڵاتانی ئەوروپا زیادیکردووە. ئێستا بەشێک لە گەنجان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، بەڵام بە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکان دەناسێنرێ.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابڵوس بە ئاڤای وت، سبەی شەممە 40 کۆچبەر لە تەرابڵوسەوە بەرەو ئیستانبووڵ بەڕێدەخرێن و لەوێشەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنرێنەوە.
ئەحمەد سەحاف دەشڵێت: دوێنێ 23 کۆچبەری دیکە لە یەکێک لە بنکەکانی ناوەندی نەهێشتنی کۆچی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی تەرابڵوس کە سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین دۆزراونەتەوە و هەمان ڕۆژ سەردانم کردن و تەندروستییان باشە و دەستکراوە بە ڕێوشوێنێ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق دەڵێت: دەستمان کردووە بە ڕێوشوێنێ گەڕانەوەی تەرمی ئەو گەنجەی کە رۆژی 16-10-2025 گیانی لەدەستدا بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات






