
چەکدارانی داعش لە سووریا
ئاڤا نیوز
لە پەلامارێكی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای دێرەزوور، دوو شەڕڤانی هەسەدە كوژران. لەبارەی هێرشەکەوە میدیاکانی نزیک لە هەسەدە دەڵێن، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە.
چیرۆكی سەرەكی: پاشماوەكانی داعش لە دەشتاییەكانی سنووری پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژئاوای كوردستان، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكە ئەندامێكی هەسەدە كوژرا، لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەش لەگەڵ چەكدارانی داعشدا، ئەندامێكی دیكەی هەسەدە دەكوژرێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە هەسەدە لەڕێگەی میدیاكانیەوە، ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند، دووپاتیشی كردووەتەوە، شەڕڤانەكان لەكاتی ئەنجامدانی چالاكیی دژ بە چەكدارانی داعش لە دێرەزوور، كوژراون.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکە، میدیاكانی نزیك لە هەسەدە ڕایانگەیاندووە، یەکێک لە شەڕڤانان بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی گروپی داعشەوە بووە بەهۆی بۆمبەوە، ئەوی دیکەشیان لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی كوژراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە






