
وێنەی ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانى شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی پاراستنی سنووری ئێران گیانی لەدەست دا و دوو هاونیشتمانیی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
وێنە گەورەكە: بەشێك لە هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی سەختی ژیان و نەبوونی بژێوی ژیان، لە ناوچە سنوورییەكان خەریكی كاری كۆڵبەرین و بە كۆڵ كەلوپەلی بازرگانەكان لە ناوچە سنوورییەكان دەگوازنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕە پارەیەكی كەم، كەچی بەردەوام لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنوور سەر بە سوپای پاسداران بەئامانج دەگیرێن و دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، شەوی ڕابردوو هێزەکانی پاراستنی سنووری ئێران لە نزیک سنووری کانی سێف، ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە، لە ئاكامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیبراهیم پیرانزاد" کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بووە، کوژراوە. لەو ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون و، دۆخی تەندروستی یەکێك لە بریندارەكان ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی سەڵاحەددینە لە شاری بانە.
زانیاریی زیاتر: ئیبراهیم پیرانزاد، خەڵکی گوندی بێلوێی سەر بە شاری بانە، تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە، خێزاندارە و منداڵیشی هەیە، بەپێی زانیارییەکان كۆڵبەرەكان لەسەر هێڵی سنووریش نەبوون کە تەقەیان لێکراوە.
ئەمەش بزانە: کەسوکاری کۆڵبەرە کوژراوەکە، شەوی هەینی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، تەرمەکەیان بردووەتە بەردەم قایمقامیەتی بانە، بەڵام هێزی پۆلیس بەزۆر بڵاوەیان بە خەڵک کردووە.
ژمارەكان وا دەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە شەش مانگی ڕابردوودا؛ 17 کۆڵبەر بەهۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و 20ـی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی وەستاو دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەكات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕێگای سنە – کرماشان بووەتە ڕێگای مەرگ بۆ هاووڵاتییان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

باخەکانی شارباژێر جارێکی دیکە هەنجیریان گرتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی دەنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

خواستێکی زۆر لەسەر سێوی بەرواری باڵا هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەڵمانیا بیر لە گەڕاندنەوەی خزمەتی سەربازیی ناچاریی دەکاتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی وەستاو دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەكات
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراق و ئێران لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕێککەوتن






