
دیمەنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
دوو برای جوو، سکاڵایەکی یاسایی دژی فەرەنسا تۆمار دەکەن و داوای قەرەبووی بڕی 21.5 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، پارێزەرەکەشیان دەڵێت "باڵەخانەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغدا، موڵکی خێزانی ئەو دوو برایە بووە پێش ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەستی بەسەردا بگرن."
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 1964، باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق گرێبەستی کرێی ئەو موڵکەی لەگەڵ کەسێکی جوو واژۆ کردووە، بەڵام لە ساڵانی دواتردا، دەسەڵاتدارانی عێراق دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی ئەو جووانەدا گرت کە وڵاتەکەیان جێهێشتبوو، لە دوای ئەوەش دەسەڵاتدارانی فەرەنسا گرێبەستێکی نوێیان لەگەڵ حکومەتی عێراق واژۆ کردووە.
لێدوانی فەرمی: جان پیێر مینیار، پارێزەری دوو برا جووەکە کە خاوەندارێتی ئەو موڵکە دەکەن، ڕایگەیاند: موڵکایەتی باڵەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو برا عەزرا و خودوری لاوی، کە دوو عێراقی جوون و لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ شەپۆلی فراوانی کۆچکردنی جووەکان وڵاتەکەیان جێهێشتووە.
زانیاریی زیاتر: پارێزەری دوو براکە لە سکاڵاکەیدا داوای 21.5 ملیۆن یۆرۆ وەک کرێی وەرنەگیراو لە ساڵی 1969ـەوە تاوەکو ئێستا کردووە و دەڵێت" فەرەنسا باڵەخانەیەک داگیر دەکات کە موڵکی ئەوان نییە".
ئەمەش بزانە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕوونیکردەوە، ئەوان ناتوانن لەسەر دۆسیەیەکی یاسایی بەردەوام لێدوان بدەن و تا ئێستاش هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ئەم پرسە نەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





