ئاڤای خەڵک؛ کۆڵانەکانی گەڕەکی ئیسقەڵا لە سۆران ماوەی 17 ساڵە قیرتاو نەکراون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی گەڕەکی ئیسقەڵا لە سەنتەری شاری سۆران، ماوەی نزیکەی 17 ساڵە کێشەی خراپی ڕێگەوبان و نەبوونی قیرتاوکردن لە کۆڵانەکانیاندا هەیە، ئەمەش ژیانی ڕۆژانەیانی سەخت کردووە و بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی زۆر.

زانیاریی بەدەستهاتوو: عەلی محەممەد، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی ئیسقەڵا، بە ئاڤای وت: "ئێمە 40 ماڵین، وا نزیکەی 17 ساڵە داوای چاککردنی کۆڵانەکان و قیرتاوکردن دەکەین. هاوینان تەپوتۆز و زستانانیش قوڕ و چڵپاو هەراسانی کردووین و چیتر ناتوانین بەم شێوازە بەردەوام بین." ئەم دۆخە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی و ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووان داناوە.

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "کارەکانی ئەم گەڕەکانەی ناو سەنتەری سۆران بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێن. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم گەڕەکەش سەرەیان دێت و کۆڵانەکانیان بۆ قیرتاو دەکەین." 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ