
هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری دەڵێت، شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی ئەبو حەمامی سەر بە شاری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی سەربە دیمەشق ڕوویداوە، هەسەدەش هێزی پاڵپشتیی ڕەوانەی ناوچەکە کرد.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق، پێویستە شەڕ و پێکدادان لە سەرجەم ناوچەکان ڕابگیرێت و گفتوگۆ و دانوستان بۆ تێکەڵبوونەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپای سووریا بکرێت، هەرچەندە جیاوازی بۆچوونیش لەبارەی چۆنییەتی تێکەڵبوونەوەکە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە بەشی ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات بە چەکی ئاڕ پی جی هێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی ئەمنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هێرشەکەش لەنزیک شارۆچکەی ئەبو حەمامی سەر بە دێرەزوور بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەسەدە وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە و گرژییەکان تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام بوون، لە گرژییەکانیشدا چەکی سووک و مام ناوەند بەکارهێنراوە، هەسەدەش هێزی پاڵپشتی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.
لەلایەکی دیکە؛ هەسەدەش لەبارەی هێرشەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هێرشەکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و لەلایەن "گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە" ئەنجامدراوە، هێرشەکەش زیانی گیانی نەبووە و ئێستا دۆخەکە هێوربووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات






