
دیمەنی کاتی کارکردن لە ڕێگاکە
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕێگای مامەجەلکە - فریز - هیران کارکردن تێیدا وەستاوە، ئێستا کار لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی پرۆژەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاونیشتمانیان، مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو پرۆژەی ڕێگای سەرەکی مامەجەلکە - فریز – هیران بەردی بناغەی دانرا و دەست بە جێبەجێکردنی کرا، بەڵام بەهۆی کاریگەریی قەیرانی دارایی کارکردن لە پرۆژەکە وەستاوە.
داواکاری فەرمی: دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنوورە داوا دەکەن، کارکردن لە پرۆژەکە دەست پێبکاتەوە و ڕێگاکەیان بۆ تەواو بکرێت، هاوکات ژمارەیەک لە خاوەنی ئەو ئامێر و بارهەڵگرانەی لە پرۆژەکە کاریان کردووە و هێشتا پارەیان وەرنەگرتووە داوا دەکەن پارەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت، بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژەیە زیاتر لە سێ ملیار و نیو دیناری بۆ تەرخان کراوە، کەمتر لە دوو ملیاری بۆ خەرج کراوە و ئەوەی دیکەی ماوە، ئێستا لە هەوڵی دابینکردنی ئەو بڕە پارەیەین کە ماوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تەواو بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: عیماد محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای گوت، کار لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە دەکەین، لەگەڵ دابینکردنی پارەی پێویست کارەکانی پرۆژەکە دەست پێدەکەینەوە و پارەی ئەو کەسانەش دەدەینەوە کە لە پرۆژەکە کاریان کردووە و شایستەی خۆیان وەرنەگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی ڕێگای مامەجەلکە - فریز – هیران، درێژییەکەی 25 کیلۆمەترە و دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، ڕێگاکە لە سێڕیانی مامەجەلکە دەستپێدەکات تا دەگاتە سەنتەری ناحیەی هیران، ڕێگاکە هاتووچۆی ژمارەیەک گوندی سنوورەکەی لەسەرە، هاوکات ڕێگای سەرەکی هەولێر - سۆران دەبەستێتەوە بە ڕێگای سەرەکی شەقڵاوە - هیزۆپ.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکە بریتییە لە لادانی چینی قیڕی تێکچووی ڕێگاکە، پاشان چاککردنەوە و دووبارە قیڕتاوکردنەوەی، بودجەی پرۆژەکە سێ ملیار و 500 ملیۆن و 895 هەزار دینارە و، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا کەمتر لە دوو ملیۆن دیناری بۆ خەرج کراوە و 75٪ـی کارەکانی کراوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوکردنی ئەو رێگایە جیا لەوەی هاتووچۆی دانیشتووانی سنوورەکە ئاسانتر دەکات، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت زیادبوونی هاتووچۆی گەشتیاران بۆ ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات






