كێشەكانی نەورۆز قووڵتر دەبنەوە؛ ڕاهێنەری یانەكە لە ئەركەكەی وازیهێنا
- هەواڵ
- 27 تشرینی یەکەم

دیمەنی یارگەی نەورۆز و لۆگۆی یانەکە
ئاڤا نیوز
تا دێت كێشەكانی یانەی نەورۆز قووڵتر دەبنەوە؛ دوێنێ یەكشەممە، بە ڕەزامەندیی هەردوولا، دەستەی كارگێڕی یانەی نەورۆز بڕیاریاندا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەر یاسین ئاراس.
وێنە گەورەكە: یانەی نەورۆز لە دوایین یاری خۆیدا لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، لەسەر یاریگەی خۆی و لەبەردەم هاندەرە دڵسۆزەكانی، بە یانەی دهۆك دۆڕا، ئێستا لەپاڵ ئەنجامە خراپەكانی، یانەكە لە دۆخێكی سەختی داراییدایە و مووچە و گرێبەستی یاریزانەكانی پێ دابین ناكرێت.
چی ڕوودەدات: بۆ چارەسەركردنی بەشێكی كەم لە گرفتەكانی یانەی نەورۆز، ماوەی حەوت ڕۆژە پرۆژەی ڕۆژی وەفا لەلایەن یانەكەوە ڕاگەیێنراوە بۆ هاوكاریكردن و كۆمەككردنی یانەكە لەڕووی داراییەوە، بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا؛ تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 35 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوا لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی نەورۆز لەڕێگەی ئاڤاوە، سوپاسی خەڵکی کوردستانی كرد كە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان كە بەدەم بانگەوازەكەوە هاتوون و بەپێی توانا كۆمەكی یانەكەیان كردووە، وتیشی خەڵكانێكی زۆر نیەتی هاوكاریكردنیان پیشانداوە و مەبەستیانە یانەكە لەو دۆخەی تێیكەوتووە، دەربازی بێت.
باسی لەوەشكرد، تا ئێستا زیاتر لە 35 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە، هەرچەندە ئەم بڕە پارەیە تەواوی کێشەکانمان چارەسەر ناکات، بەڵام بە دڵنیایەوە سوودی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات






