شێخی ئەزهەر و پاپای ڤاتیکان پێکەوە پەیڕەوێکی نوێ بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد دادەڕێژن
- جیهان
- 27 تشرینی یەکەم

ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر
ئاڤا نیوز
شێخی ئەزهەر، ئاشکرای کرد، لەچوارچێوەی پێویستیی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان پێکەوە سەرقاڵی داڕشتنی پەیڕەوێکن بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 27-10-2025، بە ناونیشانی "کۆبوونەوەی جیهانی بۆ ئاشتی، لووتکەی جیهانیی کۆمەڵەی سانت ئیجیدیۆ لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەڕێوەچوو،
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر، ڕایگەیاند: لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای پێشووی ڤاتیکان، دەستیان بە داڕشتنی ئەم پەیڕەوە بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد کردبوو، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی پاپاوە، دەرچوونی ئەم بەڵگەنامە گرنگە دواکەوتووە.
زانیاریی زیاتر: شێخی ئەزهەر، ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمڕۆ، تیمی هاوبەشی ئەزهەر و ڤاتیکان و ئەنجوومەنی حەکیمانی موسڵمانان کار بۆ تەواوکردنی ئەم بەڵگەنامەیە دەکەن، تا ببێتە سەرچاوەیەکی ڕەوشتی و مرۆیی جیهانی تا پەیوەندیی دروست لەنێوان مرۆڤ و ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی بە دەستی خودی مرۆڤ دروست کراوە، ڕێکبخات و گەرەنتی ئەوە بکات کە ژیریی دەستکرد هەر وەک خزمەتکارێک بۆ مرۆڤ بمێنێتەوە، نەک شمشێرێک بێت بەسەریدا.
ئەمەش بزانە: ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر، گوتیشی "ژیریی دەستکرد بووەتە هێزێکی بەتوانا کە گۆڕانکاریی گەورە لە کۆمەڵگاکاندا دروست دەکات یان دەبێت ئەم داهێنانە نوێیە بەکاربهێنین بۆ پاشەکشەی شارستانی و ڕەوشتی خراپ، یان بەکاری بهێنین وەک سەرچاوەیەک بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مرۆڤایەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





