وەزیری سامانە سرووشتییەکان: لە کابینەی نۆیەم 61 پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە
- هەواڵ
- 28 تشرینی یەکەم
کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کردنەوەی پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی غازی سرووشتی هەولێر - دهۆک دەڵێت، لە کابینەی نۆیەم 61 پڕۆژەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆریی غازی هەولێر - دهۆک یەکێكە لە پڕۆژە گرنگەکان بۆ دابینکردنی کارەبا.
لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی 14 ساڵە وێستگەی کارەبای "کواشێ" لە پارێزگای دهۆک دامەزراوە، بەڵام ئەمڕۆ یەکەمجارە گازی پێ دەگات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی وتەکانی سامانە سرووشتییەکان، پێشتر تەنیا هەولێر و سلێمانی لەو گازە سوودمەند بوون، ئێستا هەموو کوردستان سوود لەو گازە دەبینن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمدا 61 پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ کراوە، هەروەها لەبواری دابەشکردنی کارەباش سێ هەزار و 200 پرۆژە جێبەجێ کراوە.
- هەر لەم کابینەیەدا، توانیومانە 1840 مێگاوات کارەبای نوێ بخەینە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، بەو ژمارەیەش توانای ژێرخانی کارەبای هەرێم بەرزکراوەتەوە بۆ 8200 مێگاوات کارەبا.
- لە سەرەتای دەست بە کاربوونی ئەم کابینەیە تەنیا 380 ملیۆن پێ سێ جا وەبەرهێنان لە غازدا هەبوو، بەڵام ئێستا وەبەرهێنان لە غازدا گەیشتووەتە 750 ملیۆن پێ سێ جا کە ئەمەش دەکات زیادبوون بە ڕێژەی دوو هێندە و زیاتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






