
چەند پۆستەرێکی پێشانگاکە کە لە هەولێر دەکرێتەوە
ئاڤا نیوز
لە هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە 200 کۆمپانیا و دامەزراوەی ناحکومی پێشانگەیەک بۆ ڕەخساندنی زیاتر 500 هەلی کار دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 29-10-2025، کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی نۆلێج پێشانگەیکی هەلی کار لە ناو زانکۆی نۆلێج دەکاتەوە، پێشانگەکە یەک ڕۆژ دەخایەنێت و لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 4:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن عومەر، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەڵمانیا و ڕێکخەری پێشانگەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نزیکەی 250 کۆمپانیا و دامەزراوەی ناحکومی بەشداریی پێشانگەکە دەبن، ئەم کۆمپانیایانە لە بەرامبەر بەشداربوونیان لە پێشانگەکەدا هیچ بڕە پارەیەک نادەن، بەڵام مەرجە زیاتر لە هەلی کارێک بڕەخسێنن.
ئاماژە بەوە دەکات، "بەپێی ئەو مەرجانە بێت، دەبێت زیاتر لە 500 هەلی کار بڕەخسێندرێت، کۆمپانیاکانیش لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ئەمریکی، بەریتانی و فینلەندی بەشدار دەبن. هەروەها بەشێک لەو کونسوڵخانانەی کە لە هەولێرن، ئامادە دەبن.
بۆچی گرنگە: ئەم پێشانگەیە وەک پاڵپشتییەکە بۆ کارەکانی حکومەت، هەروەها دەبێتە هۆکارێک بۆ کەم کردنەوەی ئەو قورساییەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان خوێندن تەواو دەکەن و چاوەڕاونن بۆ دامەزراندن.
ئەمەش بزانە: کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان - ئەڵمانیا یەکەم جارییەتی پێشانگەیەکی لەم جۆرە بکاتەوە، بەڵام زانکۆی نۆلێج لە دوو ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی ئەو پێشانگەیەی کردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






