
زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک جێبەجێکراون، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، "دوای ئەو قەیرانانەی لە ساڵی 2014 بە دواوە دروست بوون، پشت بە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان بەسترا، ئەو پرۆژانە لەسەر ئەو بنەمایانە دابەشکراون".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 28-10-2025، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە بەرنامەی (گفتوگۆی ڕۆژان) لە ئاڤا میدیا کرد و لەسەر پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و ئەجێنداکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، هەروەها کۆمەڵێک تەوەر و پرسی دیکە گفتوگۆی کرد.
لێدوانی فەرمی: زاگرۆس فەتاح بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێمە لە دوای ساڵی 2004ەوە تا ساڵی 2025 دوو قۆناغی ئابووریمان هەبووە، قۆناغی یەکەم لە ساڵی 2004 بۆ ساڵی 2014 بووە، لەو قۆناغەدا ئێمە خاوەنی سیاسەتی دارایی خۆمان بووین، بەڵام لەو کاتەشدا جیاوازییەک هەبوو لەنێوان شارەکاندا، چونکە لە هەندێک پارێزگا خزمەتگوزارییەکان باشتر پێشکەش دەکران، بەڵام لە هەندێک پارێزگای دیکە وانەبوو، ئەمەش بەهۆی ئیدارەدان کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان".
باس لەوەش دەکات، "دوای ساڵی 2014 بەدواوە، بە تایبەت دوای ئەوەی تووشی ئەو قەیرانانە بووین، یەک میکانیزم هەبوو بۆ تەمویلکردنی ئەو پرۆژانە، ئەویش بەکارهێنانی داهاتی ناوخۆ بوو، بە تایبەتی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و کۆکردنەوەی ئەو داهات و ڕسوماتانەی کە لەناو پارێزگاکان کۆدەکرایەوە، بەڵام لە هەندێک لەو پارێزگایانە، بەداخەوە نەماندەزانی ئەو داهاتانە چییان لێ دەهات".
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی وتەکانی زاگرۆس فەتاح، "زۆر جار هەوڵ دراوە لە کابینەی نۆیەم میکانیزمێک ڕێک بخرێتەوە، بە تایبەتی داهاتی خاڵە سنوورییەکان، بۆئەوەی ببێتە داهات بۆ وەزارەتی دارایی، بەڵام بە ئاقارێکی دیکەیان برد، بۆیە نەتوانراوە، داهاتەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەکاربهێنرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






