ئیسپانیا بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ 45 فڕۆکەی مەشقی جەنگی لە تورکیا دەکڕێت
- جیهان
- 29 تشرینی یەکەم

دیمەنی یەکێک لە فڕۆکەکان. وێنە؛ میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیسپانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی 45 فڕۆکەی جۆری حورژێت کە یەکەم فڕۆکەی مەشقی جەنگی تورکیایە و دەتوانرێت هێرشی بچووکی پێ ئەنجام بدرێت و بەهاکەیان بە سێ ملیار و 120 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتێکدا دوو ڕۆژ لەمەوبەر واژۆ لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی 20 فڕۆکەی جۆری یۆرۆ فایتەر تایفون'ـی بەریتانیا کرا بە تورکیا کە بەهاکەی بە 10 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەمڕۆ 29-10-2025 حکومەتی ئیسپانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی 45 فڕۆکەی جۆری حورژێت لە تورکیا.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی ئیسپانیا لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ یەکەمجار بڕیاری کڕینی 45 فڕۆکەی حورژێتی دا و بەهاکەیان بە سێ ملیار و 120 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت و 30-11-2025 وەک دوا وادە دانراوە بۆ ڕادەستکردنی فڕۆکەکان و ئاماژە بەوە دراوە، بۆ جارێکی دیکە وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لە بڕیارەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی ئامانج لەوە فراوانکردن، نوێکردنەوە و گۆڕینی شێوازی مەشق و ڕاهێنانە بە فڕۆکەوانە پسپۆڕەکانی جەنگ و هێرش کە لە ڕیزی هێزە ئاسمانییەکان کار دەکەن.
پێویستە ئەمەش بزانیت: چاوەڕێ دەکرێت ڕادەستکردنی فڕۆکەکان لە 2028ەوە دەست پێبکات، یەکەم فڕۆکە ڕادەستکراوەکان بۆ خولی مەشق و ڕاهێنانی 2029-2023 بەکار بهێنرێن و بۆ ماوەی 10 ساڵ ئەم جۆرە فڕۆکانە کەڵکیان لێ وەربگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم جۆرە فڕۆکەیە لەلایەن دەزگای پیشەسازیی ئاسمانی و فڕۆکەوانی تورک بەرهەم هێنراوە و جگە لە مەشق و ڕاهێنان دەتوانرێت هێرشی بچوکیشی پێ ئەنجام بدرێت. یەک بزوێنەری هەیە. تیمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکە دوو کەسن، درێژییەکەی 13.6 مەترە، مەودای باڵەکانیشی 9.5 مەتر، بەرزییەکەی 5.1 مەترە، کێشی لە کاتی فڕیندا 13.500 کیلۆگرامە و دەتوانرێت تاکوو 13.716 مەتر بەرز ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە





