حکومەتی کوردستان بۆ مووچەی مانگی نۆ دوو پابەندی بەرامبەر بەغدا تەواو دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی مووچە
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت، بەشێک لەو فەرمانبەرانەی کە لە دوای 01-07-2024 دامەزراون، دوو مووچە وەردەگرن، هاوکات، حکومەتی کوردستان لە هەوڵدایە پێش هەڵبژاردن، مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران دابەش بکرێت، بۆ ئەو مابەستەش دوو پابەندی بەرامبەر بەغدا تەواو کردووە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی کوردستان مانگانە وەکو پابەندی لیستی مووچە، میزان موراجەعە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەکات، بۆ مووچەی مانگی نۆ لەهەوڵ دایە سەرەتای مانگی داهاتوو میزان موراجەعە و داهاتی نانەوتی ڕەوانە بکات، بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەکە خەرج بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە، 2ـی مانگی داهاتوو، مووچەی مانگی هەشتی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ بەستراوە، کە مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی دەگرێتەوە کە لەدوای 1ـی تەمموزی 2024 دامەزراون.
زانیاریی زیاتر: ئەو فەرمانبەرانەی بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەدوای 1ـی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە دامەزراون، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ مووچەی مانگی هەشت، مووچەی مانگی دووی ئەمساڵیش وەردەگرن. ئەم هەنگاوە وەک قەرەبووی ئەو کێشانەیە کە لە بەستنی مووچەکانیاندا هەبوو، چونکە بەشێکیان نزیکەی 10 مانگ بوو هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتبوو.
لەلایەکی دیکەوە: دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی هەشت، سەرنجەکان دەچنە سەر مووچەی مانگی نۆ. هەناردەکردنی نەوت بێ کێشە بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی کوردستان هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە، کە ئەمەش سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە. لیستی مووچەی مانگی نۆش 29 ڕۆژە بۆ بەغدا نێردراوە و هیچ کێشەی نییە.
حکومەتی کوردستان دوو پابەندی دیکەی ماوە کە بریتین لە ناردنی میزان موراجەعە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی. 120 ملیار دینارەکە ئامادەیە و کۆکراوەتەوە، میزان موراجەعەش لە قۆناغی کۆتایی دایە، هاوکات ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10ـیش بە هەمان شێوە لە کۆتایی دایە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "پێش هەڵبژاردن میزان موراجەعە و 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێردرێن، بەو ئامانجەی پێش 11ـی 11 کە ڕۆژی هەڵبژاردنە، مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پزیشکێکی پسپۆڕی ددان لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕێنمایی لەبارەی ئازاری ددان بڵاو دەکاتەوە
16 خولەک لەمەوپێش

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
28 تشرینی یەکەم

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان داوای دروستکردنی دراوێکی هاوبەشی ناوچەیی دەکات
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێکی دارایی؛ بەهۆی نەوتەوە ئابووریی عێراق مەترسی کورتهێنانی لەسەرە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ڕاگەیێنرا
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا





