لە چەمچەماڵ نووسەرێک 16ڕۆژە لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەستگیر کراوە
- هەواڵ
- 29 تشرینی یەکەم

محەممەد ڕەئوف قوربانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕەخنەگرتنێکی سادە لە فەیسبووک، لە چەمچەماڵ نووسەرێک ماوەی 16 ڕۆژە لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەستگیرکراوە، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی تا ئێستا شوێنەکەی نەزانراوە، چەندینجار هەوڵیان داوە سەردانی بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوون.
كەسوكاری نووسەری دیاری دەڤەری چەمچەماڵ، محەممەد ڕەئوف قوربانی؛ ڕایدەگەیێنن، كوڕەكەیان لەسەر ڕەخنەگرتنێكی ئاسایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ماوەی 16 ڕۆژە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەكێتی لە چەمچەماڵ دەستبەسەرە و بێسەروشوێن كراوە، بەرپرسێكی ئیداریی شارۆچكەكەش بۆ ئاڤا وتی، ئەو كەسە بەپێی ماددە 2 ـی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە ئاسایشی چەمچەماڵ دەستگیركراوە و شوێنی گرتنی دیارە و بێسەروشوێن نەكراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێكی ئیداریی شارۆچكەی چەمچەماڵ كە ڕازی نەبوو ئەو زانیارییە بە ناوی خۆی بڵاو بكەینەوە، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، محەممەد ڕەئوف قوربانی، لەسەر سكاڵای هاووڵاتیانی دەڤەرەكە و بە بڕیاری دادگای چەمچەماڵ دەستگیركراوە، ئەویش بە تۆمەتی سووكایەتیكردن و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و ناوزڕاندن، پاڵپشت بە ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسە بێسەروشوێن نەكراوە، بەڵكو دەستگیركراوە و شوێنی گرتنەكەی دیارە.
لەبەرامبەردا: كەسوكاری محەممەد ڕەئوف قوربانی، كە برازای نووسەر عارف قوربانییە، دەڵێن، "كوڕەكەمان ماوەی 16 ڕۆژە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەكێتی لە چەمچەماڵ دەستبەسەرە، ئەویش لەسەر پۆستێكی فەیسبووك كە ڕەخنە لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و جێگری سەرۆكوەزیرانی كوردستان گرتووە و لە بڵاوكراوەكەی فەیسبووك نووسیویەتی؛ "كاك قوباد، نوێنەرەكانت هیچ خزمەتێكی شاری چەمچەماڵ ناكەن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 18 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بارانبارینەوە بەشێکی ڕێگای هامڵتۆن ڕۆچووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە






