دوایین زانیاریی لەبارەی ئەو چالاکوانەی 17 ڕۆژە لە چەمچەماڵ دەستگیر کراوە
- هەواڵ
- 30 تشرینی یەکەم

محمەممەد قوربانی و وێنەی تۆڕی هاوپەیمانی 19
ئاڤا نیوز
ماوەی 17 ڕۆژە چالاکوانێک لە چەمچەماڵ دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە، 30-10-2025، تۆڕی هاوپەیمانی 19 رایگەیاند، محەممەد قوربانی، چالاكوانی دیاری شاری چەمچەماڵ، ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیر كراوە، تا ئێستاش هێزە ئەمنییەكان هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان بۆ ڕای گشتیی نەداوە، کە پێویستە دەستبەجێ بە كەفالەت ئازاد بكرێت.
زانیاریی زیاتر: رەئوف قوربانی، باوكی دەستگیركراوەكە بە تۆڕی 19ی وتوە: كوڕەكەی خۆی چووە بۆ ئاسایش، پاشان ئاگاداركراینەوە کە دەستبەسەركراوە بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.
باسی لەوەشکردووە کە "پێیان وتووم چوارشەممە ئازاد دەكرێت، ئیتر نازانم بۆ ئەمڕۆ ئازادی ناكەن و دەڵێن چوارشەممە". بنەماڵەكەیان نەیان ویستووە هیچ ڕوونكردنەوەیەک لەسەر دەستگیركردنی كورەكەیان بڵاو بكەنەوە، تاوەكو كەیسەكەی ئاڵۆزتر نەبێت و ئازاد بكرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئازاد نەكراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕی هاوپەیمانی 19، داوا دەكات محەممەد قوربانی بە كەفالەت ئازاد بكرێت، چونكە ئەو ماددەیەی پێی دەستبەسەركراوە، دەكرێت بە كەفالەتى كەسی تۆمەتبار ئازاد بكرێت.
باکگراوند: محەممەد قوربانی، چالاكوانێكی دیاری شاری چەمچەماڵە، بەردەوام لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان پۆستی ڕەخنەگرانە دەربارەی خراپی خزمەتگوزاری و بارودۆخی گشتیی چەمچەماڵ بڵاودەكاتەوە، پێشتریش چەند جارێك پەیوەندی بە تۆری 19 وە كردووە، ڕایگەیاندووە هەرچەندە خۆی ئەندامی یەکێتییە، بەڵام بەهۆی بیروڕاکانی فشاری لەسەر بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە






