
پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەموو کەلوپەلی لۆجستی هەڵبژاردن گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم پرۆسەیەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەپێی خشتەی کارەکانی بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی ئامادەکاری بۆ پرۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: هەموو کەلوپەلی لۆجستی پڕۆسەی هەڵبژاردن گەیشتوونەتە کۆگاکانی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، کە بریتین لە ئامێرەکانی دەنگدان (VVD، RTS، BEKOS)، تۆمارە دەنگدەران، پسوولەی دەنگدان.
- ڕاهێنانمان بە کارمەندانی سەر سندووق کردووە و بەردەوامیشین لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان.
- هاوشێوەی هەڵبژاردنی ڕابردوو هەموو بنکەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری لێ دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: هەفتەی داهاتوو کۆمیسیۆن قوتابخانەکان لە وەزارەتی پەروەردە وەردەگرێت و کەلوپەلەکانی بۆ دەگوازێتەوە، ژمارەی بنکە و وێستگەکانی هەرێمی کوردستانیش بەمجۆرەن:
پارێزگای دهۆک:
بۆ دەنگدانی تایبەت: 43 بنکە و 196 وێستگە
بۆ دەنگدانی گشتی: 278 بنکە و هەزار و 369 وێستگە
بۆ ئاوارەکان : 23 بنکە و 93 وێستگە
پارێزگای هەولێر:
بۆ دەنگدانی تایبەت : 79 بنکە و 385 وێستگە بۆ تایبەت
بۆ دەنگدانی گشتیی: 528 بنکە و دوو هەزار و سێ وێستگە
پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە:
بۆ دەنگدانی تایبەت : 82 بنکە و 378 وێستگە
بۆ دەنگدانی گشتیی: 506 بنکە و دوو هەزار و 200 وێستگە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






