
ساتی چاندنی نەمام و دارەکان لە پرۆژەی پێشتێنەی سەوزایی هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر جمووجۆڵی خستەووەتە ناو بازاڕی خانووبەرە و ئەمڕۆ لەگەڵ چاندنی یەکەم نەمام لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، نرخی زەوی لە هەولێر بەرزکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-10-2025، لە مەراسیمێکدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یەکەم داری لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر چاند. پرۆژەکە بەسەر هەشت زۆندا دابەش کراوە و زۆنی یەکەم لە 12 هەزار و 600 دۆنم پێکهاتووە و ملیۆنان دار دەچێنرێت، کە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی، پاککردنەوەی هەوای شار، بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار.
لێدوانی فەرمی: نیاز چاوشین، سەرۆکی بۆرسە و نووسینگەکانی خانووبەرە لە هەولێر بە ئاڤای گوت: "لەو زۆنەی نەمامی تێدا چێنرا، نرخی زەوی گران بووە، بەجۆرێک هەر لەو شوێنە ساڵی پار زەوییەکی 200 مەتری بە شەش هەزار دۆلار بوو واتە 60 گەڵا بوو ئەمڕۆ بە 160 گەڵا فرۆشراوە، بەپێی نرخ و شوێنیش دەگۆڕێت، هەمان ڕووبەر ساڵی پار بە 60 گەڵا بووە ئێستا نرخەکەی 270 گەڵا دەکات، لە شوێنی دیکەش هەبووە زەوی نرخی بە چوار دەفتەر بووە ئێستا بە 6 دەفتەر و نیوە".
گوتیشی، "بەگشتی بازاڕ گەرم بووە و هەر ئەمڕۆ نوویسنگە هەبووە 20 گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی زەوی واژۆ کردووە.
لەلایەکی دیکە؛ ئیسماعیل ئەحمەد، یەکێکە لە خاوەن نوسینگەکانی خانووبەرە بە ئاڤای گوت، "پڕۆژەکە نرخی زەوی فەرمانبەرانیشی بەرزکردووەتەوە". باسی لەوەشکرد نرخی زەوی لە دەوروبەری حەوت زۆنەکەی دیکەش بەرزبووەتەوە، بۆ نموونە؛ لە باغەمرە شەهاب، زەویییەکی دوو سەد مەتری ساڵی پار 190 وەرەقە بوو ئێستا بە 2 دەفتەر و نیوە.
زانیاریی زیاتر؛ کارزان عەبدولوهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "وێڕای ئەوەی ئەم پڕۆژەیە ڕێژەی سەوزایی هەولێر زیاد دەکات کە بە تەنها جێبەجێکردنی ئەم زۆنەی ئەمڕۆ بە 5٪ی ڕێژەی سەوزایی بەرز دەبێتەوە، کاریگەریشی هەیە لەسەر زەویی فەرمانبەران، چونکە ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکرێت دەکەوێتە نزیک پڕۆژەکە و ئەمەش یەکێک دەبێت لە خزمەتگوزارییە ژینگەییە گرنگەکان کە وادەکات بەهای زەییەکان بەرزببێتەوە".
گوتیشی، "ئێمە بە ئامانج ئەو شوێنانەمان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دیاری کردووە کە دەگونجێت لەگەڵ ماستەر پلانی نوێی هەولێر کە بە ئاسانی خزمەتگوزارییان پێ دەگات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران; ئەنقەرە و ڕیاز و قاهیرە لە دانوستانەکان ئاگادار دەکاتەوە






