
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت، هەرێمی کوردستان و کورد بەگشتیی لەگەڵ سەقامگیرییە و هیچ کاتێک "نەبووین بە هۆکاری تێکچوونی بارودۆخ و سەرچاوەی مەترسی بۆ وڵاتانی دەوروبەر و هەڵوێستمان نەگۆڕبووە، بەڵام هەمیشە هەڕەشە لە کورد کراوە".
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سێ ساڵ پێش ئێستا لێکتێگەیشتنێک لەنێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا، هەردوولا پابەندی خۆیان بۆ سەقامگیریی سنوورەکان دەربڕی، هاوکات هەرێمی کوردستانیش هەڵوێستی خۆی دەربڕی کە بەشێک بوو لە شاندی عێراق، بە کردەیی لە ماوەکانی ڕابردوو لە شەڕی ئێران - ئیسرائیل سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ئارامترین سنووربوون و ڕێگەمان بە هیچ دزەپێکردنێک نەدا".
زانیاریی زیاتر؛ ڕێبەر ئەحمەد وتیشی، هەرێمی کوردستان و کورد بەگشتیی لەگەڵ سەقامگیرییە، هیچ کاتێک نەبووین بە هۆکاری تێکچوونی بارودۆخ و سەرچاوەی مەترسی بۆ وڵاتانی دەوروبەر و هەڵوێستمان نەگۆڕبووە، بەڵام هەمیشە هەڕەشە لە کورد کراوە.
لەلایەکی دیکە؛ لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد، کە پشتگیری پرۆسەی ئاشتی نێوان پەکەکە و تورکیایان کردووە و "خوازیارین پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت و لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوی باشتر ببڕێت، کێشە و شەڕ لە سنوورەکانی ئێمە دووربکەوێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە بتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و بە ئارامی بژین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن






