
ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر و ژیوار عەبدولڕەحمان لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لەکاتی سەردانیکردنی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر بە هەرزانیی نرخی هەناری هەڵەبجە سەرسام دەبێت و دەڵێت، "هەناری هەڵەبجە زۆر هەرزانە، لە بەریتانیا یەک هەنار بە سێ هەزار دینارە، لیرە کیلۆیەک بە هەزار دینارە".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ـین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزەی هەڵەبجە دەستیپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ ئەمساڵ ئامادەکاریی زیاتر کراوە و زیاتر لە 500 کەپر و کۆشک بۆ جووتیاران دابینکراوە، چاوەڕوانیش دەکرێت هاتنی گەشتیاران بۆ فێستیڤاڵەکە لە ساڵانی پێشووتر زیاتر بێت.
لێدوانی فەرمی؛ کونسوڵی بەریتانیا کە بۆ بەشداریکردنی فێستیڤاڵەکە جلی کوردیی ستایلی هەولێر لەبەر بوو، مشکییەکیشی وەک مل پێج بەستبوو، کڵاوێکیشی لەسەر بوو، فەرەنجی هەورامانیشی لەبەر کردوو، بە ژیوار عەبدولڕەحمانی ڕاگەیاند، "هەناری هەڵەبجە زۆر هەرزانە، لە بەریتانیا یەک هەنار بە سێ هەزار دینارە، لیرە کیلۆیەک بە هەزار دینارە".
ئەو دەشڵێت، "ئەمە دووەمین ساڵە لەسەر یەک دێم بۆ ئەم فێستیڤاڵە، ساڵی ڕابردووش وەک میوان لێرە بووم، زۆرم حەز لێیە، ئەمە فێستیڤاڵێکە بۆ کولتووری کوردی، بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بە دڵنیاییشەوە بۆ ئەم هەنارە جوانە".
زانیاریی زیاتر؛ لەبارەی فیستیڤاڵەکە گوتی، "زۆر خۆشە کە دەبینم خەڵکێکی زۆر لێرەن، جلی کوردییان لەبەرە، بەڕاستی جەوێکی خۆشە". گوتیشی، "من زۆر حەزم لە هەناری هەڵەبجە و حەزم لە شەربەتەکەشیەتی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لەبارەی جلەکانی، ژیوار عەبدورەحمان پرسیار لە کونسوڵی بەریتانیا دەکات و دەڵێت، "جلەکانی تۆ زۆر جوانن، دەزانی ئەمانە هی چ کولتوورێکی کوردستانن؟ کونسوڵی بەریتانیاش دەڵێت، "بەڵێ جلەکانی من هەولێرین، بەڵام هێلەگەکەم هی هەورامانە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن





