مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە سەرەتای ساڵی 2026 ـەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
- هەواڵ
- 30 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو لە یەکێک لە دەروازەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ساڵی 2026 ـەوە، مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ستانداردی عێراقی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی هاوردە جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی بازرگانی، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیۆن، ساڵانەش نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل بەفەرمی هاوردەی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فەیاز محەممەد عەبد، سەرۆکی دەزگای کۆنترۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕایگەیاند: لە 1-1-2026ـەوە، عێراق بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی سووتاو و نوقمبوو، یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداوو و زیانی گەورە بوونەتەوە.
عەبد، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن لەگەڵ پێداویستییەکانی کەشوهەوای عێراق گونجاو بن و مەرجی ڕەنگ، جۆری ئۆتۆمبێل و وڵاتی بەرهەمهێن گرنگ نییە.
شێوازی جێبهجێكردن: سەرۆکی دەزگای کۆنترۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕوونیشی کردەوە، کاتێک بازرگانێک 1000 ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق دەکات، دەبێت هەموو زانیارییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سیستەمێکی تایبەت بەوەزارەتی پلاندانان تۆمار بکات، دواتر لە ڕێگەی بەشی ئۆتۆمبێلەکانەوە لە دەزگای ناوەندیی چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت و دوای پشکنین و دڵنیابوون لە گونجانی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ ستانداردی عێراقیدا، ڕێگەی پێدەدرێت لە بازاڕەکانی عێراق مامەڵەی پێوەبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





