
هاوردەکردن بە گوێرەی ستانداردی عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ساڵی 2026 ـەوە، مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ستانداردی عێراقی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی هاوردە جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی بازرگانی، ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق گەیشتووەتە هەشت ملیۆن، ساڵانەش نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل بەفەرمی هاوردەی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: فەیاز محەممەد عەبد، سەرۆکی دەزگای کۆنترۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: لە 1-1-2026 ـەوە، عێراق بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادات بەهاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتووی سووتاو و نوقمبوو، یان ئەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی ڕووداو و زیانی گەورە بووبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: عەبد، ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردە دەکرێن لەگەڵ پێداویستییەکانی کەشوهەوای عێراق گونجاو بن و مەرجی ڕەنگ، جۆری ئۆتۆمبێل و وڵاتی بەرهەمهێن گرنگ نییە.
شێوازی جێبهجێكردن: سەرۆکی دەزگای کۆنترۆڵی جۆری لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕوونیشی کردەوە، کاتێک بازرگانێک 1000 ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق دەکات، دەبێت هەموو زانیارییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سیستەمێکی تایبەت بەوەزارەتیی پلاندانان تۆمار بکات، دواتر لە ڕێگەی بەشی ئۆتۆمبێلەکانەوە لە دەزگای ناوەندیی چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت و دوای پشکنین و دڵنیابوون لە گونجانی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ ستانداردی عێراقیدا، ڕێگەی پێدەدرێت لە بازاڕەکانی عێراق مامەڵەی پێوەبکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت





