ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی ئاڤاوە، سوپاسی ئەو مامۆستایەی قەزای سیدەكان دەكات كە ڕۆژانە بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی، هاتووچۆ بە قوتابییانی قوتابخانەكەی دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: مامۆستا جیهاد، لە ساڵی 2019ـەوە لە قوتابخانەی پێواز لە قەزای سیدەكان وەك مامۆستای وانەبێژ دەستبەكار بووە و لە ساڵی پارەوە كراوەتە گرێبەست، ماوەی حەوت ساڵە بەیانییان بە ئۆتۆمبێلەكەی، نۆ قوتابی لەگەڵ خۆی دەبات بۆ قوتابخانە كە مەودای چوار كیلۆمەتر لێیانەوە دوورە، لەوسەریشەوە دەیانباتە ماڵەوە، دوای باسكردنی چیرۆكی دڵسۆزی ئەو مامۆستایە لە ئاڤا میدیا و بڵاوكردنەوەی چیرۆكەكەی لە دیجیتاڵ میدیای ئاڤا، وەزیری پەروەردە سەرنجی بۆ دەنووسێت و سوپاسی دەكات.
پەیامی فەرمی: د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، كۆمێنتێك بۆ سۆشیال میدیای ئاڤا دەنووسێت و دەڵێت: "سوپاس مامۆستا گیان، ئێوە نموونەی ڕێز و خزمەتكردنن، دەستخۆش."
پەیوەست بەم بابەتە: مامۆستا زێرۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی پێوازە لە سیدەكان بە ئاڤای وت، "ئێمە سوپاسی مامۆستا جیهاد دەكەین، نەک تەنیا قوتابییەكان، هەندێک جار هاتووچۆش بە مامۆستاکانیش دەکات، سەرباری ئەوەش، یەک ڕۆژیش لە دەوام دوانەکەوتووە و لەکاتی خۆیدا لەناو پۆلدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن






