
بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی خانیونس لە باشووری کەرتی غەززە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی تەرمی دیل و بارمتەکان، ئیسرائیل تەرمی 30 دیلی فەڵەستینی ڕادەست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 21 ڕۆژ لەڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە چوارچێوەی ڕێککەتننامەی ئاشتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، فڕۆکەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ڕۆژهەڵاتی خانیونس لە باشووری کەرتی غەززە، هاوکات تۆپخانە و زرێپۆشەکانی ئیسرائیلیش ڕۆژهەڵاتی خانیونس و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیان بۆردومان کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی مەعمەدانی، گەنجێکی فەڵەستینی بە تەقەی سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کوژراوە و برایەکیشی بەسەختی بریندار بووە.
لە لایەکی دیکەوە: کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر ڕایگەیاند، 30 تەرمی دیلی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە دەستیان، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردنی دیل و بارمتەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





