هۆشدارییەکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق لەبارەی "دەستدرێژیکردن" بۆ سەر هێزەکانیان
- عێراق
- 1 تشرینی دووەم

پێت هێگسس، وەزیری جەنگی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری جەنگی ئەمریکا هۆشداریی تووند لەبارەی "دەستدرێژی" بۆ سەر هێزەکانیان بە عێراق دەدات و بە هاوتا عێراقییەکەی ڕاگەیاندووە کە "ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە لەم بارەیەوە."
چیرۆکی سەرەکی؛ سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، وردەکاریی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان خۆی و وەزیری جەنگی ئەمریکا، پێت هێگسسی ئاشکرا کرد، کە تێیدا هێگسس بە ڕوونی هۆشداریی داوەتە عێراق سەبارەت بە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراق.
لێدوانی فەرمی؛ وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری جەنگی ئەمریکا پێی ووتوە "ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیە لەم بارەیەوە." چونکە هێزەکانی ئەمریکا بە ئازادی لە ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک "دەستدرێژی یان هێرش لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوە قبووڵ ناکات".
زانیاریی زیاتر؛ عەباسی ئاماژەی بەوەکرد، "ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە توندوتیژی و یەکلاییکەرەوە لە بڕیارەکانیدا ناسراوە". وەزیری بەرگریی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم "هۆشدارییە بە جددی وەربگیرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت





