ئاڤا نیوز
وەرزشوانان و تیپە وەرزشییەکانی قەزای سیدەکان، بەهۆی نەبوونی یاریگایەکی ستانداردی تۆپی پێ، ڕووبەڕووی چەندین کێشە بوونەتەوە و داوای دروستکردن و چاککردنی یاریگا گەورەکەیان دەکەن کە لە ئێستادا خۆڵە و چیمەن نییە. بەرپرسانی ئیداریش بەڵێنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: قەزای سیدەکان خاوەنی زیاتر لە 20 تیپی تۆپی پێیە و ژمارەیەکی زۆر وەرزشوانی بەتوانا لە سنورەکەدا هەن، بەڵام تەنیا یەک یاریگای گەورەی 11 یاریزانی هەیە کە ئەویش خۆڵە و چیمەن نییە. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ساڵانە چەندین خولی تۆپی پێ لەسەر خۆڵ بەڕێوەبچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کرێکار قادر، یەکێک لە وەرزشوانانی سنورەکە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "چەندین جار داوای یاریگایەکی چیمەنمان کردووە، بەڵام تا ئێستا بۆمان نەکراوە. کاتێک خولێک دەکرێتەوە، لەبەر تۆز و خۆڵ و قور و لیتە زۆرجار یاریزانەکان تووشی پێکان دەبن."
لێدوانی فەرمی: ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە ئاڤای ڕایگەیاند: "لە ئێستادا دیزاین و دەرخستە و ڕەزامەندی پڕۆژەکە وەرگیراوە و تەنیا لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماوە کارەکە جێبەجێ بکەن. لە کاتێکی نزیک و لەگەڵ دابینکردنی پارە، دەست بە دروستکردنی یاریگاکە دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






