ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی دوو سایدی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: لە سایەی هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگەیە کە کوردستانێکی ئازادمان هەیە، بەردەوام دەبین لە پەرەپێدان بە پێشخستنی وڵاتەکەمان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە مەراسیمێکی تایبەت دا ڕێگای دووسایدی حاجی ئۆمەرانی کردەوە کە ڕێگایەکی زۆر گرنگ و ستراتیژییە بۆ هاتووچۆی بازرگانی لەو سنوورە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: حاجی ئۆمەران سەردەمێک پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول بوو، شوێنەواری بارزانی نەمر و شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە کە ئێمە ئێستا بەرهەمی دەستیان دەبینین، لە سایەی هەوڵ و ماندووبوونی ئەوانە کوردستانێکی ئازادمان هەیە.
- دووسایدی حاجی ئۆمەران بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروستکراوە بۆ خزمەتی هاونیشتمانییانی ئەو سنوورە، ئەوەی لە دەسەڵاتی حکومەت بێت بۆ خزمەتی هاووڵاتییان هەوڵدەدات، هاوکات پەرە بە گەشەسەندن و پێشخستنی وڵاتەکەمان دەدەین.
- ئەمە دووسایدە ڕێگایەکی گرنگ و ستراتیژییە چونکە دەروازەیەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دوای تەواوبوونی مەراسیمەکە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایە و ڕایگەیاند: گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچەیەکی کوردستان بەردەوام دەبێت، ئەوەی ئەمڕۆ کردوومانە بەشێکە لەو پلانەی بە پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردوومانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئیسرائیل واژۆ دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیمانگای کارنیگی: پارتی دەبێتە جەمسەرێکی بەهێزی دانوستانەکان لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق لەبەر کاندیدەکەی پارتی هەموار دەکرێتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
عێراق ڕووبەڕووی سەدان هێرشی سایبەری دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگیی بۆ ئیسرائیل واژۆ دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیمانگای کارنیگی: پارتی دەبێتە جەمسەرێکی بەهێزی دانوستانەکان لە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی چوار کەس بریندرابوون





