کۆمپانیای غازی ئێران: هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بەردەوامە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 تشرینی دووەم

دیمەنی کێڵگەیەکی غازی ئێران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای غازی ئێران ڕایدەگەیێنێت، هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی و بەبێ هیچ سنووردارکردنێک بەردەوامە، چ بۆ پیشەسازییەکان بێت یان وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
لێدوانی فەرمی: سەعید تەوەکولی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای غازی ئێران لە پەراوێزی چالاکیی "گۆڕانی دیجیتاڵی لە پیشەسازی گازی ئێرانیدا" ڕایگەیاند، هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بە شێوەیەکی ڕێک و بێ گرفت بەردەوامە و نەوەستاوە.
بۆچی گرنگە: لێدوانەکانی ئێران پێچەوانەی ئەو زانیارییانەیە کە باس لەوە دەکرا عێراق لە دابینکردنی غازدا ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێخۆشبوون لەلایەن ئەمریکاوە. ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سێکتەری کارەبای عێراق دەبێت، چونکە بەپێی وتەی باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، عێراق 50 ملیۆن پێ سێجا غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، کە سێ یەکی بەرهەمهێنانی وزەی ئێران پێکدەهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی وەزارەتی کارەبای عێراق، وڵاتەکە پێویستی بە نزیکەی 50 هەزار مێگاوات هەیە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی لە وەرزی هاویندا، لەکاتێکدا ئێستا تەنیا نزیکەی 28 هەزار مێگاوات بەرهەم دەهێنێت.
چارهسهرهکان: حکومەتی عێراق لە ژێر گوشاردایە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی وزەی جێگرەوە، لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا. هەروەها دەبێت بەدوای ڕێگەی نوێدا بگەڕێت بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کارەبای ناوخۆیی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






