چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەکات پشکی ئاوی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گەرەنتی بکرێت
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبووەوە و ڕێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق و تورکیای تاوتوێکرد، داواشیکرد حکومەت ڕوانگەیەک بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامی دەستەبەرکردنی ئاو و سەروەری نیشتیمانی دابڕێژێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. هەریەکە لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا کرد، ئەوەش بە هەوڵێکی نوێی بەغدا بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو لە دوورمەودا دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق و تورکیا تاوتوێکراوە و جەخت لە پاراستنی پشکی ئاوی عێراق و گرتنەبەری ڕوانگەیەک بۆ گەرەنتی بەردەوامی دەستەبەرکردنی ئاو و سەروەری نیشتیمانی کرایەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێزانینیان بۆ هەوڵەکانەکانی پەرلەمان و حکومەت هەیە بۆ فراوانکردنی کارەکانیان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، هاوکات ستایشی ڕۆڵی بەرپرسیارانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکەن بۆ پاراستنی دادپەروەریی و سەروەری یاسا، جەختیش لە پشتیوانی سەربەخۆیی دامەزراوەی دادوەری دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






