پارێزەرێکی دەمیرتاش بۆ ئاڤا: بە ئەگەری زۆرەوە لەماوەی هەفتەیەکدا دەمیرتاش ئازاد دەکرێت
- هەواڵ
 - 4 کاتژمێر لەمەوپێش
 

وێنەی سەڵاحەددین دەمیرتاش لە زیندان
ئاڤا نیوز
پارێزەرێکی سەڵاحەددین دەمیرتاش ئاماژە بەوە دەدات ئەگەری زۆرە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە دەمیرتاش ئازاد بکرێت، هاوکات یەکەمجاریشە دەوڵەت باخچەلی کە حیزبەکەی هاوپەیمانی ئاک پارتیی دەسەڵاتدارە، گڵۆپی سەوز بۆ ئەم بابەتە هەڵدەکات.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا دوێنێ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داواکارییەکەی وەزارەتی دادی تورکیای ڕەت کردەوە کە تانەی دابوو لە بڕیاری دادگاکە بۆ ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش، ئەمڕۆ باخچەلی ڕایگەیاند: ئازادکردنی دەمیرتاش بەخێر دەگەڕێت بۆ تورکیا. کەمێک لەمەوبەریش تیمی پارێزەرانی دەمیرتاش داواکارییان پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کرد بۆ ئەوەی دەمیرتاش ئازاد بکرێت.
زانیاریی تایبەت: هادی جین، یەکێک لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی سەڵاحەددین دەمیرتاش بۆ ئاڤا میدیا وتی: پێشتریش دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری لەم جۆرەی داوە، بەڵام تورکیا پابەند نەبووە پێیانەوە، جیاوازی ئەمجارە لە جارەکانی دیکە ئەوەیە، ئەمڕۆ باخچەلییش گڵۆپی سەوزی بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش هەڵکرد. ئەگەر ئەمجارە تورکیا پابەند نەبێت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە لایەکەوە ئاستەنگی گەورە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی دروست دەبێت و گەلی کورد لێی دەکەوێتە گومان، لەلایەکی دیکەیشەوە کێشەی گەورە بۆ حکومەتی هاوپەیمانییەکەی ئەردۆغان دروست دەکات. هەرچەند دڵنیا نین، بەڵام ئەگەری زۆرە دەمیرتاش ئازاد دەکرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم پارێزەرەی دەمیرتاش ئاماژە بەوە دەدات داواکارییەکەی ئەمڕۆ بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش پێشکەشی دادگای تێهەڵچوونەوە کراوە و بە ئەگەری زۆرە تاکوو ڕۆژی هەینی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر داواکارییەکە دەدرێت و دەڵێت: هیوادارین تاوەکو ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە دەمیرتاش ئازاد بکرێت و کۆتایی بهێنرێت بە نۆ ساڵ بەسەر بە بارمتەگرتنیدا. دەمیرتاش لەبەر ئەوە نەخراوەتە زیندان تاوانی کردووە، خراوەتە زیندان بۆ ئەوەی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی بۆ هەڵببەسترێت. 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ نۆ ساڵی تەواو بەسەر زیندانیکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاشی تەمەن 51 ساڵدا تێدەپەڕێت کە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ ڕژانە سەر شەقام لەکاتی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن داعش بە تێکڕایی بە 42 ساڵ زیندانیکردن سزا دراوە. 
لە لایەکی دیکەوە: هەرچەند بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ڕووی یاساییەوە تورکیا پابەند دەکات بە ئازادکردنی دەمیرتاش، بەڵام پێشتریش هەمان دادگا بڕیاری لەم جۆرەی لەسەر دەمیرتاش داوە، بەڵام ئەوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای تورکیا ڕەتیان کردەوە دان بەو بڕیارانەدا بنێن و پابەندبن پێیانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
دیک چەینی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
 - 2 کاتژمێر لەمەوپێش
 
سوودانی گۆڕانکاریی فراوان لە سەرکردە سەربازییەکانی سوپا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
 - 33 خولەک لەمەوپێش
 
وەزیری پەروەردە: دوو ملیار دینار بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرج کراوە
- عێراق
 - 59 خولەک لەمەوپێش
 
کۆمیسیۆن: 1800 چاودێری نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنووس ڕووماڵی هەڵبژاردن دەکەن
- هەواڵ
 - 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 
دیک چەینی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
 - 2 کاتژمێر لەمەوپێش
 
سوودانی گۆڕانکاریی فراوان لە سەرکردە سەربازییەکانی سوپا دەکات
- هەواڵ
 - 3 کاتژمێر لەمەوپێش
 
مەسرور بارزانی: هەزار گوتار بە قوربانی یەک کردار بن




