
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەک هەنگاوێک کە دوو ڕەهەندی سیاسی و ئیداری لەخۆدەگرێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە گۆڕانکاریی فراوان لە سەرکردە سەربازی و ئەمنییەکاندا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خانەنشینکردنی ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکانی "ڕیزبەندی یەکەم" داوە، بەو مەرجەی کۆتایی ئەمساڵ دوا وادە بێت بۆ مانەوەیان لە خزمەتدا. هاوکات، لیستی ناوی کاندیدی نوێی بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکان لە سەرۆکایەتیی ئەرکان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا ئامادە کردووە.
زانیاری بهدهستهاتوو: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەهۆی تەمەنی یاساییەوە، خانەنشین دەکرێت و هەر یەکە لە محەممەد بەیاتی، ئەحمەد داود خەفاجی، جەبار نەعیمە تائیی و عیماد زوهێری بۆ جێگرەوەی پێشنیاز کراون.
هەروەها پۆستی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە ئێستا حامد عەبدولسەمەد بەدەستییەوەیە و پشکی پێکهاتەی سوننەیە و لەوەتەی ئەو فەرماندەییە دامەزراوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، ئێستا نومان زوبەیعی و رەعد بەشیر و عەبدوڵڵا رەمەزان عەتییە وەک سێ کاندیدی بەهێز بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە پێشنیاز کراوەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەپێی هەمان سەرچاوە، بڕیارە فەریق ڕوکن جەمیل شەممەری، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سووپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، بەهۆی تەمەنی یاساییەوە، خانەنشین بکرێت و بۆ جێگرەوەی هەر یەکە لە عەلی فرەیجی، جەبار نەعیمە، عەلی هاشمی، ئەکرەم سەدام مەدنەف و عماد زوهێری وەک چوار کاندیدی بەهێز پێشنیاز کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت





