داتای کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆدەکرێتەوە؛ بۆ داشکان لە پێشینەی خانووبەرە و قەرزی نیشتەجێبوونە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی بە کەسوکاری شەهیدان دراوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان داتای کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێژەی داشکاندنی زیاتریان بۆ بکرێت لە دانەوەی پێشینەی خانووبەرە و قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، داتاکان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15%ی ئەو قەرز و پێشینانەی پێشتر دراونەتە هاووڵاتییان، بەوهۆیەوە سەرووی هەزاران کەس سوودمەند دەبن. ئەو سوودەی هاتووەتە سەر قەرزەکانیش لێخۆشبوونی بۆ دەردەکرێت، ئێستا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان داتا کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەی لێخۆشبوونی کەس و کاری شەهیدان زیاتر بێت.
لێدوانی فەرمی: کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بە ئاڤای گوت، دوای دەرچوونی بڕیاری لێخۆشبوون لە 15٪ـی قەرز و پێشینەی هاونیشتمانیان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە نووسراوێک داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد، کە بڕی لێخۆشبوونەکە بۆ کەسوکاری شەهیدان زیاتر بێت، ئەوانیش داوای داتا و زانیارییان کرد، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ئێستا کەسوکاری شەهیدان، بەرکەوتەی چەکی کیمیایی خودی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکان فۆڕمێک پڕدەکەنەوە کە ئەو قەرزانەیان لەسەر ماوە، بۆ ئەوەی لێخۆشبوونی زیاتریان بۆ بکرێت، تەنیا لە سۆران تاوەکو ئەمڕۆ هەزار و 400 فۆڕم پڕکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ساڵانی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو جۆر قەرزی بۆ نیشتەجێبوون بە هاونیشتمانیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دا، قەرزێکیان ئەو جۆرەیە کە هاونیشتمانیان لەسەر زەوی خۆیان خانوویان دروستکردووە، جۆرەکەی دیکەیان سندووقی نیشتەجێبوونە، ئەم جۆرەش کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەشێکی پارەی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: لەم هەڵبژاردنە مەحاڵە ساختەکاری بکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: لەم هەڵبژاردنە مەحاڵە ساختەکاری بکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکا حەوت کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا بەهۆی هەڵبژاردنەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند






