لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستبەسەر زیاتر لە چوار تۆن و 500 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە
ئاڤا نیوز
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر زیاتر لە چوار تۆن و 500 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە، بەوەش پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان بووەتە یەکێک لە ئاستەنگییە دیارەکانی دۆسیەی ئەمنیی لە وڵاتەکەدا.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەنیا لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا سێ هەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، جەنگی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان، گرنگییەکەی هیچ لە جەنگی دژ بە تیرۆر کەمتر نییە.
لێدوانی فەرمی: سامر داود، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستبەسەر چوار تۆن و 572 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە، لەو ژمارەیەش نۆ ملیۆن و 786 هەزار دەنک حەبی ماددەی هۆشبە دەستیبەسەردا گیراوە.
لای خۆیەوە عەمیدی خانەنشین عەدنان کینانی، شارەزا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، "ئەم ژمارەیە مانای بەرزبوونەوەی توانای هێزە ئەمنییەکانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەڵام دەبێت لەم بابەتەدا هاوسەنگی لەنێوان ڕووبەڕووبوونەوە، چارەسەر و هۆشیاریدا بکرێت، پێوەری ڕاستەقینەش بۆ پێشکەوتن لەم دۆسیەیەدا ئەوەیە ژمارەی بەکارهێنەران کەمببێتەوە و بازاری ڕەشی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکانیش کۆنتڕۆڵ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






