وەزارەتی دادی عێراق: زیاتر لە 10 هەزار بەندکراو بە یاسای لێبووردنی گشتیی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 5 تشرینی دووەم

یەکێک لە زیندانییەکانی عێراق کە ژمارەیەکی زۆر زیندانی تێدایە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتییەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 10 هەزار بەندکراو ئازاد کراون، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە "تاوانبارانی تاوانی سپایکەر یاساکە نایانگرێتەوە".
وێنە گەورەکە: لەوکاتەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی چووەتە باری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ئێستا هەزاران بەندکراو سوودمەندبوون لە یاساکە و ئازاد کراون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد لوعەیبی، ووتەبێژی وەزارەتی داد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە ئازاد کراون گەیشتووەتە 10 هەزار 213 کەس، لە سەرەتای جێبەجێکردنی یاساکەوە تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ."
زانیاریی زیاتر: لوعەیبی گوتیشی: "پرۆسەی ئازادکردن بە بڕیارەکانی دیکە، دوو هەزار 780 زیندانی گرتبووەوە، بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی سزادانیان یان بەهۆی ئازادکردنی مەرجدار یان پرۆسەی دادگاییکردنەوە."
لەهەمان کاتدا: وتەبێژەکەی وەزارەتی داد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو کەسانەی لە تاوانی سپایکەردا تاوانبار کراون یاسای لێبووردنی گشتیی نایانگرێتەوە،" ئاماژەی بەوەشدا "داوایان پێشکەش بە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کردووە بۆ دووبارە دادگاییکردنەوەیان و هێشتا چاوەڕێی دووبارە لێکۆڵینەوەن."
باکگراوند: ڕۆژی 2025-02-18، هەر سێ یاسای لێبووردنی گشتیی و باری کەسیی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە ڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاو کرایەوە، بەمەش هەر سێ یاساکە کەوتنە باری جێبەبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






