ڕێبەر ئەحمەد: بەهێزیی پارتی لە بەغدا بۆ داکۆکیکردنە لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان
- هەواڵ
- 6 تشرینی دووەم

ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێبەر ئەحمەد دەڵێت، "هاووڵاتیان لەم هەڵبژاردنە بە دەنگدانیان بە لیستی 275ـی پارتی، بۆ هەموولایەک پیشانی دەدەن کە پارتی شایەنی نوێنەرایەتیکردنی دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و سەرۆک بارزانی پارێزەری مافە ڕەواکانی ئێمەیە".
چیرۆکی سەرەکی؛ ڕۆژی چوارشەممە ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی جەماوەری فراوانی بۆ ژمارەیەک لە ئەندام و کادیرانی پارتی لە شاری هەولێر ئەنجام دا.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، لە گوتارێكیدا كە لە كۆبوونەوەكەدا پێشكەشی كرد، ڕایگەیاند، بەهێزیی پارتی لە بەغدا بۆ داکۆکیکردنە لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، بەهێزیی پارتی لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی گرنگە بۆ پێداگری لە ڕاستکردنەوەی پێشێلکارییە دەستوورییەکان بەرامبەر مافەکانی کوردستان، جێبەجێکردنی ماددەی 140 و ماددە دەستوورییەکانی دیکە کە دەبنە هۆکاری هێنانەکایەوەی عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر بۆ هەموو هاووڵاتیان.
زانیاریی زیاتر: ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی، باسی لە دیدی سەرۆک بارزانی و ڕێنوێنییەکانی کرد بۆ کاندیدانی پارتی کە پێویستە "دوای دەرچوون ببنە نوێنەری خەڵکی بەشخوراو و داکۆکی لە مافەکانی هەموو هاووڵاتیان بکەن"، هاوکات پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کە "سەرەڕای هەموو بەربەستە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و بڕینی بودجە، توانراوە بەشێکی گرنگی کێشە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان وەکو کارەبا و ئاو و ڕێگاو بان چارەسەر بکرێن" و پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە لافاو و گلدانەوەی ئاو بۆ پاڵپشتی کشتوکاڵ و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دروست بکرێن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕێبەر ئەحمەد باسی لەوەش کرد کە "دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی بۆ هاووڵاتیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆتە هۆکاری بوژاندنەوەی ئابووریی و بەرزکردنەوەی ئاستی دڵنیایی هاووڵاتیان و ئاستی متمانەیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، شەونخونی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەیە لەگەڵ هەماهەنگی و چاوکراوەیی و هاوکاریی بەردەوامی هاووڵاتیان، ئەمەش هێمای بەرزی ئاستی نیشتیمانپەروەری و دڵسۆزی بۆ خاک و کوردستانە".
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی "ئەوەی هاتۆتە دی بەرهەمی ماندووبوونی خەڵکی کوردستان و پێشڕەوایەتیی پارتی و سەرۆک بارزانییە، بۆیە هاووڵاتیان ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر لەو ڕاستییە گەیشتوون کە بەهێزبوونی پارتی واتا بەهێزبوونی کوردستان و زیادبوونی خزمەتگوزاری و گەشەکردنی ئابووری و پتەوکردنی زیاتری ئەمنیەت و دلێربوونی زیاتری دەنگی کوردستان لە بەغدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە






