موقتەدا سەدر بۆ لایەنگرانی: تا هەڵبژاردن کۆتایی دێت خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانتان ڕابگرن
- عێراق
- 6 تشرینی دووەم

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا لە لایەنگرانی دەکات "خۆپیشاندانی ناڕەزایی ڕابگرن و نەچنە سەر شەقامەکان تاوەکو هەڵبژاردن کۆتایی دێت".
وێنە گەورەکە: بڕیارە سێشەممەی داهاتوو 11ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە ڕابەرایەتی موقتەدا سەدر بڕیاریداوە بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی شوێنکەوتوو و لایەنگرانی دەڵێت: هیچ خۆپیشاندانێک ئەنجام نەدەن، بەتایبەتی ئەوانەی "پشتگیریی چاکسازی" دەکەن، تاوەکو هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت. ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە "پێویست ناکات هیچ خۆپیشاندانێک بکرێت".
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: پێشتریش ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی بوونی پیلانێک بۆ تێکدانی ناوەندەکانی دەنگدان، سووتاندنی سندووقەکانی هەڵبژاردن و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، ڕەوتەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە پلانێکەوە نییە بۆ تێکدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سەدر گوتبووی: "هەر کەسێک ئەو کارە بکات، لە ئێمە نییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە 650 هەلی كار ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سوننەکان ئاشکرا دەکات؛ بە ناکۆکی کۆتایی هات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی حکومەتی کوردستان بۆ پرسی ئاوارەکان سەردانی بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوت و غازی ماڵان دەکرێتە کارتی ئەلیکترۆنی






