
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە نوێترین دیداری ڕۆژنامەوانیدا دەڵێ، هەرچەندە لە چەند ساڵی ڕابردوو لەڕێگەی هێزی سەربازیی و دادگاوە هەوڵی کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام "کورد چۆکی دانەداوە"، دەشڵێ، بۆ پاراستنی کوردستانیش "هەمیشە بە خودا و هێزی پێشمەرگە و ئیرادەی گەلەکەم پشت ئەستوورم".
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق کە بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بکرێت، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە 275 بەشدارە و چاوی لە بەدەستهێنانی سەروی ملیۆنێک دەنگە، حیزبەکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە دروشمی "هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان" بەرزکردووەتەوە و جەخت لە پاراستن و بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەدیهێنانی مافە دەستوورییەکانی کورد دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا کە کەناڵی شەمس لەگەڵیدا ئەنجامی داوە و کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر پەخش دەکرێت، ڕایگەیاندووە، بۆ هەڵبژاردنەکەی سێشەممەی داهاتوو، مەحاڵە "ئەمجارە قبووڵی بکەین یاری بە دەنگێکیش بکرێت و ئەگەر ساختەریش بکرێت ئێمە پێی دەزانین".
وتیشی، هەندێک لایەن بە هەموو شێوەیەک هەوڵی کۆتاییهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڵام گەلی کورد بەهیچ شێوەیەک چۆک دانادات، "ئێمەش داوای هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان دەکەین، دەستووریشمان هەیە با دەستوور ناوبژیوان بێت".
لەبارەی دادگای فیدڕاڵیش، سەرۆک بارزانی ئەوەی خستەڕوو، ئەم دادگایە بە سیاسی کراوە و ئەوانەی دەیانەوێت پیلانگێڕی دژی کوردستان بکەن، باشترە بۆیان دووجار بیربکەنەوە، چونکە پێشتر نەیارەکانمان "بە حەشد و بەسەرپەرشتی ئێرانی و بە تانکی ئەمریکی هێرشیانکردەسەرمان، بەڵام ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی بۆ هاوکارییکردنمان نەنا، من بە خوا و هێزی پێشمەرگە و ئیرادەی گەلەکەم پەشت ئەستوورم".
لەلایەکی دیکە؛ لەبارەی کەرکووکیش، سەرۆک بارزانی جەختی لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ماددەی 140 دەستووری عێراق کردەوە و ڕایگەیاند، پرسی کەرکووک بە هەر سێ قۆناغەکەی ئەم ماددەیە چارەسەر دەبێت کە ئەوانیش بریتین لە ئاساییکردنەوە، سەرژمێریی و ڕاپرسی.
پەیوەست هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش، سەرۆک بارزانی باسی لەوەکرد، ئامانج سەرەکییان لە هەڵبژاردنەکەی 11ـی 11 نیشاندانی هێزی پارتییە، داواشی لە سەرکردەکانی عێراق کرد "بیر لە داهاتووی وڵات" بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
لەڕێگەی ئاڤاوە 650 هەلی كار ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سوننەکان ئاشکرا دەکات؛ بە ناکۆکی کۆتایی هات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی حکومەتی کوردستان بۆ پرسی ئاوارەکان سەردانی بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوت و غازی ماڵان دەکرێتە کارتی ئەلیکترۆنی






