ئاڤای خەڵک؛ کێشەیەکی دیکە لە سلێمانی لە ڕێگەی ئاڤای خەڵکەوە چارەسەر کرا
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤای خەڵک، کێشەی قوتابخانەی گەڕەکی خەلیفاوای شاری سلێمانی چارەسەرکرا و بڕیاری کردنەوەی بینا نوێیەکە درا. د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، ڕایگەیاند کارەکانی قوتابخانەکە تەواو بووە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ کردنەوەی بینا نوێیەکە بۆ قوتابییان.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەک لەمەوبەر، ئاڤای خەڵک داواکاری کەسوکاری قوتابییانی گەڕەکی خەلیفاوای لە سلێمانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا داوای گواستنەوەی قوتابییان بۆ بینایەکی گونجاو و شایستەتر دەکرا، بە بڕیاری وەزیری پەروەردە دەوامی قوتابییەکان گواسترایەوە بینا نوێیەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، قوتابییانی گەڕەکە لە بینایەکی ناتەندروست و نەگونجاودا دەیانخوێند، لە کاتێکدا بینایەکی نوێ و مۆدێرن بۆ قوتابخانەکە دروستکرابوو، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی کارگێڕییەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانییەوە وەرنەدەگیرا و قوتابییان نەدەتوانرا بگوازرێنەوە بۆی.
دوای بەدواداچوون و گەیاندنی نیگەرانییەکانی خەڵک بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، وەڵامی "ئاڤای خەڵک"ی دایەوە. وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانی بینا نوێیەکەی قوتابخانەی گەڕەکی خەلیفاوای سلێمانی تەواو بووە و تەنیا چەند کارێکی کەمی ئەندازەیی ماوە کە بەزوویی کۆتاییان پێدێت. هەروەها ڕایگەیاند کە مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، ڕاسپێردراوە بۆ وەرگرتن و کردنەوەی قوتابخانە نوێیەکە.
لێدوانی فەرمی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، بە ئاڤای وت، کارەکانی قوتابخانەکە تەواو کراوە و تەنیا چەند کارێکی ئەندازیاری ماوە تەواو بکرێت، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانیمان ڕاسپاردووە قوتابخانەکە بکاتەوە. دوای پشووی هەڵبژاردن قوتابییان دەگوازرێنەوە بۆ ئەو بینا نوێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت





