ئاڤا نیوز
بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، مامۆستایەکی زانکۆ گەڵای دار لە ڕزین و فەوتان دەپارێزێت و تابلۆی سرووشتی لێ دروست دەکات، لە یەکێک لە تابلۆکانیدا وێنەی تەواوی پرۆژەکانی کابینەی نۆی تێدا دەستنیشان کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. نزار یاسین، مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەددین تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ماوەی پێنج ساڵە کار لەسەر گەڵای دار و ئەو بەرهەمە پاییزییانە دەکەم کە لە دارەکانیان هەڵدەوەرێن و دەکەونە سەر زەوی، لەو بەرهەمانە تابلۆی سرووشتی دروست دەکەم و بە مۆمیا دەیانپارێزم".
باس لەوە دەکات کە تابلۆیەکی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە دیاری دروست کردووە و لە تابلۆکەدا تەواوی ئەو پرۆژانەی حکومەتی لە کابینەی نۆیەم دەستنیشان کردووە کە لەلایەن سەرۆکی حکومەت ئەنجامدراون.
هاوکات دەشڵیت، "جارێ کارم لەسەر فرۆشتن نەکردووە، بەڵام لە ئاییندە دەمەوێت کارەکەم بکەم بە پرۆژەیەکی گەورەتر و لەو ڕێگەیەوە کار لەسەر بزنسێکی گەورە دەکەم کە ئێستا تیمێکی فراوانم لەگەڵدایە و خۆشم سەرپەرشتی کارەکان دەکەم".
زانیاریی زیاتر: د. نزار یاسین تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 500 تاوەکو سێ هەزار تابلۆی لە گەڵای دار و بەرهەمی سرووشتی دروست کردووە و هەمووی بە مۆمیا پاراستووە. هەروەها تا ئێستا زیاتر لە 100 تالۆی کردووەتە دیاری.
ئەمەش بزانە: ئەو مامۆستایەی زانکۆ، دکتۆرای لە بواری ژینگە هەیە و ژینگەپارێزە، جگە لە زمانی کوردی، زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش دەزانێت و خاوەن منداڵێکی ئۆتیزمە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






