فیفا بە فەرمی هاندەرانی زاخۆ بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ کاندید دەکات
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

دیمەنی هاندەرانی یانەی زاخۆ
ئاڤا نیوز
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بە فەرمی هاندەرانی زاخۆی کاندید کرد وەکو باشترین هاندەری ساڵ، بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بۆ ساڵی 2025.
چیرۆکی سەرەکی: فیفا بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدانی بۆ خەڵاتی زە بێستی بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند و لە کاتژمێر 11:59ی شەو لە ڕێککەوتی 28-11-2025 پرۆسەکە کۆتایی دێت. لەچوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا، هاندەرانی زاخۆ وەک باشترین هاندەری ساڵ بەربژێر کراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێگەی فەرمی فیفا بە فەرمی ڕایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ وەک یەکێک لە باشترین هاندەرانی ساڵ بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بۆ ساڵی2025 پاڵێوراوە.
هۆکارە زانراوەکان: هاندەرانی یانەی زاخۆ لە ڕێککەوتی 13-5-2025 پێش دەستپێکردنی یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەی حدوود لە خولی ئەستێرەکانی عێراق وەک پاڵپشتییەک بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە، بووکەڵەی ورچیان هەڵداوە نێو یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە هاندەرانی یانەکە بەربژێر بکرێن وەک باشترین هاندەری ساڵ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.
زانیاریی زیاتر: لەبەیاننامەكەی فیفادا لەبارەی هاندەرانی زاخۆ هاتووە، فڕێدانی بووكەڵەكان بۆ نێو یاریگە، ڕۆحێكی مرۆیی نیشان دەدات كە لە لایەن كۆمەڵگای وەرزشی كوردستان و عێراق و ئاسیا ناسراوە.
ئەمەش بزانە: فیفا لەبارەی هاندەرانی زاخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هاندەران بڕبڕەی پشتی تیپەكەن، بەردەوام بە چالاكی و هاندانە سەرنجڕاكێشەكانیان وەكو داهێنەرێك دەردەكەون، "هیوادارین لە پشتگیریكردن و ئەم جۆرە كارانە بەردەوام بن و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی 1400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زستانی ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە؛ شێخ دارا پێشبینیی بەفر و باران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی 1400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان ئەمجارەش نەیانتوانی کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 50 ماڵ لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێ بێ کارەبان






