
دیمەنی چەند هاووڵاتیەک لە شەقامێکی گشتی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی وشکەساڵییەوە حکومەتی ئێران پلانی کەمکردنەوەی پێدانی ئاوی بە 10 ملیۆن دانیشتووی پایتەختی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین لە تاران گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە ماوەی یەک سەدەدا، و نیوەی پارێزگاکانی ئێرانیش ماوەی چەندین مانگە ھیچ بارانێکیان لێنەباریووە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران، ڕایگەیاند، هەرچەندە کەمکردنەوەی پێدانی ئاو لە تاران دۆخی ژیانی خەڵک ناڕەحەت دەکات، بەڵام یارمەتیدەر دەبێت لەوەی ئاو بە فیڕۆنەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بێهزاد پارسا، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئاوی تاران، ڕایگەیاند، بەنداوی سەرەکی تاران کە ئەمیر کەبیرە و یەکێکە لەو پێنج بەنداوەی پێداویستی ئاوی تاران دابین دەکات بەرەو وشکبوون دەچێت و تەنیا 14 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، ئەمەش لەکاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا بەنداوەکە 86 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدابووە، بەڵام ئێستا تەنیا بەشی کەمتر لە دوو هەفتە دابینکردنی ئاوی دانیشتووانی تاران دەکات.
ئەمەش بزانە: پێشتر، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە وتارێکدا کە ڕۆژی هەینی پەخشکرا، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ باران نەبارێت لەوانەیە پێویست بکات تاران چۆڵ بکەن.
زانیاری زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، تاران گەورەترین شاری ئێرانە و دانیشتووانەکەی ڕۆژانە سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەکاردەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






