فایەق زێدان: دەستوەردان لە هەڵبژاردن ناکەین و چاودێری یاساییبوونی بڕیارەکانی کۆمیسیۆن دەکەین
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، دەسەڵاتی دادوەری بەهیچ شێوەیەک دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و وردەکارییەکانیدا ناکات، تەنیا چاودێری جێبەجێکردنی یاسا دەکات و ئەگەر کاندیدەکان سکاڵا بەرزبکەنەوە، چاودێری یاساییبوونی بڕیارەکانی کۆمیسیۆن دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجوومەنەکەیان دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا ناکات و تەنیا کاتێک کاندیدەکان سکاڵا لەسەر بڕیارەکانی کۆمیسیۆن تۆمار دەکەن، ئەوان بە سکاڵاکاندا دەچنەوە، هۆکاری زۆری دوورخستنەوەی کاندیدەکانیش بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان ئەوەبووە کە ژمارەی کاندیدەکان زۆرن و یاساش مەرجەکانی کاندیدبوونی بە ڕوونی دیاریکردووە.
هۆکارە زانراوەکان: بە وتەی زێدان، ئەوانەی دوورخراونەتەوە بەشێکیان دۆسیەی گەندەڵییان لەسەر بووە و دوورخستنەوەکەیان سیاسی نەبووە، "ئەو سکاڵایەشی لەسەر سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمارکراوە، ئێستا لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە"، بەڵام پێشتریش سکاڵای هاوشێوەی تۆمارکراون و بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە سکاڵاکان ڕەتکراونەتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: فایەق زێدان داواشی لەلایەنەکان کرد دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن، لە ماوەی دەستووریدا حکومەتی نوێی پێکبهێنن کە لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەوە تا پێکهێنانی حکومەت، بەپێی دەستوور دەبێت لە چوار مانگدا پێکهێنانی کابینەی تەواو بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






