
لۆگۆی ئاسایشی سلێمانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خانەوادەی کاسبکارێکی چەمچەماڵ دەڵێن، "ماوەی 14 ساڵە باوکمان لەلایەن ئاسایشی یەکێتی بێسەروشوێن کراوە، نە ئاسایش و نە یەکێتی ئامادەنین هەواڵی مان و نەمانی باوکمان بڵێن".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 28-8-2011، عەلی جەمال حاجی مەلا، کە لەدایکبووی 1-7-1974ـە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵە. بە جانتایەک پارەوە لە ماڵی خۆیەوە بۆ دووکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ دەڕوات، بەڵام لەلایەن ئاسایشی چەمچەماڵەوە دەستبەسەر دەکرێت، تاوەکو ئێستا کەس نازانێت ئایا زیندووە یان مردووە".
لێدوانی فەرمی: شڤان عەلی جەمال، کوڕی ئەو کاسبکارەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕۆژی عەرەفە بە جانتایەک پارەوە باوکم بۆ دووکانەکەی دەچوو، بەڵام لەلایەن ئاسایشی چەمچەماڵەوە بە تۆمەتی دراوی ساختە دەستگیر کرا، ئەو کاتە پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ کرد، پێیوتین لای ئێمە دەستبەسەرە و دەتوانن بە کەفالەت سبەی ئازادی بکەن، بەڵام ڕۆژی دواتر کە چووینە لای حاشای لەوە کرد کە پێیوتبووین.
کوڕەکەی عەلی جەمال وتیشی: هیچ دەرگایەک نەماوە لێینەدەین و سۆراغی باوکم نەکەین، بەڵام ئاسایشی چەمچەماڵ دەڵێت، کەیسەکەمان داخستووە و ئاسایشی سلێمانی و دەزگای زانیاریش دەڵێن ئەم کەسە لای ئێمە نییە، داوا لە ئاڤا میدیا دەکەین دەنگمان بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت تا چارەنووسی باوکم بزانین.
لەلایەکی دیکەوە: پارێزەری کەیسەکە بە ئاڤای وت: ماوەیەکە ئەم کەیسەم وەرگرتووە، لە ئاسایشی چەمچەماڵ و ئاسایشی سلێمانی و زیندانەکان بەدواداچوونم کردووە، بەڵام تا ئێستا نازانین مردووە یان زیندووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سلێمان موحسین، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: شڤان عەلی جەمال سکاڵای تۆمارکردووە و هێناویەتی بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئێمەش ڕۆژی 6-9-2025، نووسراومان بۆ دەزگای ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان - سلێمانی کرد، داوای ڕوونکردنەوەمان لەسەر چارەنووسی عەلی جەمال لێکردوون، تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات





