
لۆگۆی کۆمیسیۆن و کارتی بایۆمەتری دەنگدان
ئاڤا نیوز
تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەرجەم بنکەکانی تۆماری دەنگدەران، ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەتریان لە کۆمیسیۆن وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن بچن لەو بنکانەی ناویان تۆمارکردووە کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ ئەو کەسانەی ئەمساڵ تۆماری بایۆمەتری خۆیان نوێکردووەتەوە یان ئەو کەسانەی تازە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، سێ ملیۆن و 583 هەزار و 692 کارتی بایۆمەتری نوێی دەنگدان چاپکراون، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 848 هەزار و 641 کارتی دەنگدان دابەش کراونەتەوە، 753 هەزار و 51 کارتیش هێشتا لە بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و وەرنەگیراونەتەوە.
لیدوانی فەرمی: مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای گوت، دانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بە دەنگدەران تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هەر دەنگدەرێک کارتی بایۆمەتری نوێکردبێتەوە و وەرینەگرتبێتەوە، دەتوانێت ئەمڕۆ کارتەکەی لەو بنکەیە وەربگرێتەوە کە تۆمارەکەی نوێکردووەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: هێشتا 20.5٪ـی ئەو کارتانەی بایۆمەتری دەنگدان کە چاپکراون، وەرنەگیراونەتەوە، ئاماری کارتە وەرنەگیراوەکانی هەرێمی کوردستان و هەردوو پارێزگای کەرکووک و نەینەوا بەمجۆرەیە:
هەولێر: 10 هەزار 63
سلێمانی : 15 هەزار و 671
دهۆک: سێ هەزار و 365
کەرکووک: 14 هەزار و 497
نەینەوا: 29 هەزار و 600
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر دەنگدەرێک کارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێنەبێت، ناتوانێت دەنگ بدات، هەرچەندە ئەگەر ناویشی لە تۆماری دەنگدەران هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات





